سەردێری پرسیار:دروستە مناڵ پێش نوێژی بۆ خەڵک بکات؟

بەرواری دانان :2023-08-23 کۆدی پرسیار:3064

پرسیار:

پرسیار: دروستە مناڵ پێش نوێژی بۆ خەڵک بکات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە پێش نوێژی کردنی مناڵ بۆ خەڵک لە نوێژی واجبدا، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە مناڵ پێش نوێژی بۆ خەڵک بکات لە نوێژی واجب ئەگەر شایستە بێت بە خوێندنەوە و زانست و زۆری لەبەرکردنی قورئان، پێش نوێژی بۆ خەڵک دەکات ئەگەرچی گەورە و پیرەمێردیشیان لەناو بێت، کە ئەمە وتەی شافعی و ئەحمەدە، بەڵگە:

١- لە ئەبو (عمرو بن سلمة) دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: باوکم فەرمووی: هاتوومە لای ئێوە بە حەقێک لەلایەن پێغەمبەری خواوە (ﷺ)، فەرمووی: (ئەگەر کاتی نوێژ هات با یەکێک لە ئێوە بانگ بدات، ئەوەی زۆرترین قورئانی لەبەرە لە ئێوە با پێش نوێژیتان بۆ بکات)، فەرمووی: سەیریان کرد کەسیان نەدۆزییەوە زیاتر لەمن قورئانی لەبەر بێت، منیان پێش خست مناڵیک بوون تەمەنم شەش یان حەوت ساڵ بوو. أخرجە البخاري (٤٣٠٢)، وأبو داود (٥٨٥).

هاوەڵان ئەم مناڵەیان پێش خست ئەگەر پێش نوێژییەکەی دروست نەبوایا وەحی دادەبەزی بەتایبەتی بۆ نوێژ کە گەورەترین ڕوکنی نوێژە.

دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نوێژی دروست نییە، کە ئەمە وتەی مالکی و حەنابلە و ابن حزمە، چونکە:

١- نوێژ مناڵ بۆی بە سوننەت حساب دەکرێت و نوێژ لەسەری واجب نییە، نوێژی ئەوانەی بەدوایەوە نوێژ دەکەن واجبە، نابێت نییەتی ئیمام سوننەت بێت و نییەتی مأموم واجب بێت.

٢- هەروەها قەلەم لەسەر مناڵ نییە، دروست نییە نوێژ بەدوای کەسێکەوە بکەیت قەلەمی لەسەر نەبێت وەک شێت.

٣- سەبارەت بەو مناڵەی پێش نوێژی کردووە بە فەرمان و دانپێدانانی پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەبووە و نابێتە بەڵگە.

٤- لە ابن عباس نەقل کراوە دەفەرمووێت: (مناڵ با پێش نوێژی نەکات تا بالغ دەبێت).

وتەی ڕاست دروستە مناڵ پێش نوێژی بکات، چونکە:

- چونکە کاتی وەحی بووە ئەگەر شتێکی هەڵە بوایا وەحی دادەبەزی.

- ئەوانەی مناڵەکەیان پێش خست کۆمەڵێک هاوەڵ بوون، بۆیە ابن حزم دەفەرمووێت: (لە هاوەڵان نەزانراوە کەس پێچەوانەیان کردبێت). (المحلی) لابن حزم (٤/٢١٨).

- سەبارەت بە جیاوازی نییەتەکان وتەی ڕاست ئەوەیە دروستە نییەتی ئیمام سوننەت بێت و هی مأموم واجب بێت.

- هیچ شتێک بە صحیحی لە ابن عباس نەقل نەکراوە.

سەبارەت بە پێش نوێژی کردنی مناڵ لە نوێژی سوننەت وەک نوێژی تەراویح، شافعی و مالک و ئەحمەد ڕێگەیانداوە، چونکە نوێژی سوننەت ئاسانکاری تێدایە و مەجەلی تێدایە، حەنەفی یەکان بۆ ئەوە چوون نوێژی سونەتیش دروست نییە پێش نویژی بکات، بەڵام وتەی ڕاست ئەوەیە هیچ جیاوازی نییە لەنێوان نوێژی واجب و سوننەت. ئەگەر نوێژی واجب دروست بێت نوێژی سوننەت لەپێشترە دروست بێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام