پرسیار: کەسێ ئەتوانێ پێشنوێژی نوێژی فەرز یان سوونەت بۆ دوو کۆمەڵ بە جیاواز بکات؟ نموونە: نوێژی نیوەڕۆ پێشنوێژی بۆ چەند کەسێک کرد و دووبارە پێشنوێژی هەمان نوێژی بۆ چەند کەسێکی تر کرد؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ دروستە کەسێک دووجار پێش نوێژی بۆ خەڵک بکات، نوێژی یەکەمی بۆی بە واجب حساب دەکرێت و هی دووەمی بۆی بە سوننەت حساب دەکرێت.
٢ـ جەماعەتی دووەم دەتوانی بڵێی مەجالی تێدایە لەسەر وتەی هەندێک زانا، بەلام جەماعەتی دووەم باشتر وایە کەمێک خۆیان تٲخیر بکەن تا خەلک زیکر و سوننەت تەواو دەکەن تا تەشویش دروست نەبێت، وە باشتر وایە ڕوخسەتیش لە ئیمام وەربگرن.
٣ـ دروستە ئیمام نوێژەکەی سوننەت بێت و نوێژی ئەوانەی بەدوایەوە نوێژ دەکەن واجب بێت لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.
٤ـ نابێت لە مزگەوت بە بەردەوامی لە کاتێکی دیاری کراودا جەماعەتی دووەم ئەنجام بدرێت، چونکە ئەمە شتێکی داهێنراوە و ئەوانەی پێشتر ئەمەیان نەکردووە، وە جیاوازی دەکەوێتە نێوان موسڵمانان و دەرگای تەمبەلی دەکرێتەوە، خەڵکانێک دەلێن پەله نییە بۆ نوێژ، چونکە جەماعەتی دووەمیش هەیە.
٥ـ باشتر وایە ئیمام کاتێک نوێژ بە جەماعەتی دووەم دەکات لەهەمان شوێنی جەماعەتی یەکەم نوێژیان بۆ نەکات، بۆ ئەوەی وا نەزانرێت جەماعەتێکی تر هەیە ئەنجام دەدرێت وەک جەماعەتی یەکەم.