پرسیار: حوکمی پێش نوێژی نێرەموک؟
وەڵام: سەبارەت بە نێرەموک ئەوەی کێشەی تێدایە (واتە: ئەوەی ئالەتی ژن و پیاو هەیە یان هیچی نییە یان هیچ بەڵگەیە نییە بۆ ئەوەی کە نێرینەیە یان مێینەیە)، ئەمەیان ئەگەر:
یەکەم: پێش نوێژی بۆ پیاوان بکات دروست نییە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، لەبەر ئەوەی ئەگەری ئەوە هەیە ئافرەت بێت. (كشاف القناع) للبهوتي (١/٤٧٩).
دووەم: پێش نوێژی بۆ ئافرەتان بکات دروستە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە، چونکە ئەگەر پیاو بێت ئەوە دروستە ئافرەت شوێن نوێژی پیاو بکەوێت، ئەگەر ئافرەتیش بێت ئەوە شوێن کەوتنی ئافرەتیش دروستە. (بدائع الصنائع) للكاساني (1/140).