پرسیار: حوکمی پێش نوێژی کردنی ئافرەت بۆ پیاو؟
وەڵام: زانایان دەڵێن مەرجی پێش نوێژی کردن ئەوەیە دەبێت ئیمام نێرینە بێت، ئافرەت نابێت پێش نوێژی بکات بۆ پیاوان، ئەگەر نوێژی کرد نوێژیان بەتالە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵگە:
١ـ عن أبي بَكْرَةَ رَضِيَ اللهُ عنه، قال: لقدْ نفَعني اللهُ بكلمةٍ أيَّامَ الجَمَل: لَمَّا بلغَ النبيَّ (ﷺ) أنَّ فارسًا ملَّكوا ابنةَ كِسرى، قال: (لنْ يُفْلِحَ قومٌ ولَّوْا أمرَهم امرأةً). رواه البخاري (٧٠٩٩).
٢ـ فەرموودە هاتوون لەسەر سوننەتی خۆ دواخستنی ئافرەت لە ڕیزی پیاوانەوە، بەڵگەیە نابێت ئافرەت پێش پیاو بکەوێت بۆ پێش نوێژی کردن. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (٤/٢٢٢).
٣ـ چونکە فیتنە دروست دەبێت و کەم و کوڕی دەکەوێتە نوێژی پیاو ئەگەر ئافرەت لەبەردەمی بوو یان تەنیشتی. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (٤/٢٢٢).