سەردێری پرسیار:دروستە کەسێک بەدوای ئیمامەوە دەنگی بەرز بکاتەوە بۆ تەکبیرەکان بۆ ئەوەی دەنگ بگات بە نوێژخوێن؟

بەرواری دانان :2023-08-25 کۆدی پرسیار:3069

پرسیار:

پرسیار: دروستە کەسێک بەدوای ئیمامەوە دەنگی بەرز بکاتەوە بۆ تەکبیرەکان بۆ ئەوەی دەنگ بگات بە نوێژخوێن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دەنگ بەرزکردنەوە بەدوای ئیمامەوە دوو حاڵەتە:

یەکەم: ئەگەر دەنگی ئیمام بگات بە نوێژخوێنان، لەم حالەتە سوننەت نییە مٲموم دەنگی بەرز بکاتەوە تا دەنگ بگات بە نوێژخوێنان، هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە سوننەت نییە. (الإقناع) للحجاوي (١/١١٤).

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (گەیاندنی دەنگ بەدوای ئیمامەوە بێ ئەوەی پێویست بێت بیدعەیە و سوننەت نییە بە یەک دەنگی پێشەوایەکان). (مجموع الفتاوى) (٢٣/٤٠٣).

دووەم: ئەگەر دەنگی ئیمام نەگات بە نوێژخوێنان، لەم حالەتە سوننەتە مٲمومێک دەنگی بەرز بکاتەوە تا دەنگ بگات بە نوێژخوێنان، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵگە:

ـ عن جابرٍ رَضِيَ اللهُ عنه، قال: (صلَّى بنا رسولُ اللهِ (ﷺ) وأبو بكرٍ خَلْفَه، فإذا كبَّر رسولُ اللهِ (ﷺ) كبَّر أبو بكرٍ؛ ليُسمِعَنا). رواه مسلم (٤١٣).

واتە: لە جابر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: (پێغەمبەری خوا (ﷺ) نوێژی بۆ ئێمە کرد و ئەبو بەکریش بەدوایەوە بوو، کاتێک پێغەمبەری خوا (ﷺ) تەکبیری دەخوێند ئەبو بەکریش دەیخوێند، بۆ ئەوەی بەر گوێمان بکەوێت).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام