سەردێری پرسیار: کام جۆر لە مارمێلکە سونەتە بیکوژی؟ هەموو جۆرەکانی یان جۆرێکی دیاریکراو؟

بەرواری دانان :2023-08-26 کۆدی پرسیار:3070

پرسیار:

پرسیار: کام جۆر لە مارمێلکە سونەتە بیکوژی؟ هەموو جۆرەکانی یان جۆرێکی دیاریکراو؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن فەرمان کراوە بە کوشتنی مارمێلکە، چونکە لەوانەیە کە زیانیان ھەیە و مرۆڤ ئازار دەدەن وەک مار و دوو پشک و سەگی دڕندە، بەڵگە:

١ـ عن سَعْدٍ ، عَنْ أَبِيهِ، أَنَّ النَّبِيَّ (ﷺ) أَمَرَ بِقَتْلِ الْوَزَغِ، وَسَمَّاهُ فُوَيْسِقًا. رواە مسلم (٢٢٣٨).

٢ـ عَنْ أُمِّ شَرِيكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا: (أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ)، أَمَرَ بِقَتْلِ الوَزَغِ، وَقَالَ: كَانَ يَنْفُخُ عَلَى إِبْرَاهِيمَ عَلَيْهِ السَّلاَمُ). رواە البخاری (٢٢٥٩).

کوشتنی مارمێلکە لەبەر تاوانی باپیریان نییە، بەڵکو لەبەر ئەوە دەکوژرێت زیانی هەیە و مرۆڤ ئازار دەدات.

٣ـ عنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ (ﷺ): مَنْ قَتَلَ وَزَغَةً فِي أَوَّلِ ضَرْبَةٍ فَلَهُ كَذَا وَكَذَا حَسَنَةً، وَمَنْ قَتَلَهَا فِي الضَّرْبَةِ الثَّانِيَةِ فَلَهُ كَذَا وَكَذَا حَسَنَةً، لِدُونِ الْأُولَى، وَإِنْ قَتَلَهَا فِي الضَّرْبَةِ الثَّالِثَةِ فَلَهُ كَذَا وَكَذَا حَسَنَةً، لِدُونِ الثَّانِيَةِ " رواە مسلم (٢٢٤٠) .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت:(ھەموو زانایان یەک دەنگن مارمێلکە لەو حەشەڕاتانەیە کە مرۆڤ ئازار دەدەن، جەمعەکەی أوزاع و وزعان، پێغەمبەر (ﷺ) فەرمانی کردووە بە کوشتنی و ھانی داوە بۆ کۆشتنی، لەبەر ئەوەی لەو حەشاڕاتانەیە کە مرۆڤ ئازار دەدەن و زیانی ھەیە).  شرح صحیح مسلم (١٤/٢٣٦).

هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون بۆ دیارکردنی جۆری مارمێلکە، فەرموودەکە گشتییە هەموو جۆرەکانی مارمێلکه دەگرێتەوە، واللە ٲعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام