سەردێری پرسیار: دروستە ئیمام کەمێک خۆی تاخیر بکات لە ڕکوع ئەگەر بزانێت کەسێک پەلە دەکات بۆ گەیشتن ڕکوع؟

بەرواری دانان :2023-08-26 کۆدی پرسیار:3071

پرسیار:

پرسیار: دروستە ئیمام کەمێک خۆی تاخیر بکات لە ڕکوع ئەگەر بزانێت کەسێک پەلە دەکات بۆ گەیشتن ڕکوع؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر ئیمام لە ڕکوع هەست بکات کەسێک لەناو مزگەوتە و بەرەو ڕیز دێت بۆ ئەوەی بگات بە ڕکوع، لەم حاڵەتە سوننەتە ئیمام چاوەڕێ بکات ئەگەر لەسەر نوێژخوێنان گران نەبێت، کە ئەمە وتەی ڕاستی شافعی و حەنابلە و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:

١ـ أنس بن مالك يقولُ: (ما صلَّيتُ وراءَ إمامٍ قَطُّ أخَفَّ صلاةً، ولا أتمَّ مِن النَّبيِّ (ﷺ)، وإن كان لَيَسمَعُ بكاءَ الصَّبيِّ، فيُخَفِّفُ مخافةَ أن تُفتَنَ أمُّه). رواه البخاري (٧٠٨)، ومسلم (٤٧٠).

پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەگەر گوێی لە دەنگی مناڵ بوایا نوێژی کورت دەکردەوە، لە ترسی ئەوەی دایکی تووشی فیتنە بێت، ئەمە بەڵگەیە شێوەی نوێژی گۆڕیوە لەسەر بەرژەوەندی کەسێک کە دایکی مناڵەکەیە، کەواتە چاوەڕێ کردن لە ڕکوعیش لەبەر بەرژەوەندی وەک ئەمەیە. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (٤/١٩٨).

٢- عن صالحِ بنِ خَوَّاتٍ، عمَّن شهِد رسولَ اللهِ (ﷺ) يومَ ذاتِ الرِّقاعِ صلَّى صلاةَ الخوفِ: (أنَّ طائفةً صفَّت معه، وطائفةً وِجاهَ العدوِّ، فصلَّى بالتي معه ركعةً، ثم ثبَتَ قائمًا، وأتمُّوا لأنفسِهم ثم انصرفوا، فصفُّوا وجاهَ العدوِّ، وجاءتِ الطائفةُ الأخرى فصلَّى بهم الركعةَ التي بقِيَتْ من صلاتِه، ثم ثبَتَ جالسًا، وأتمُّوا لأنفسهم، ثم سَلَّم بهم). رواه البخاري (٤١٢٩)، ومسلم (٨٢٩).

درێژکردنەوەی ڕەکاعەتی دووەم لە نوێژی ترس بۆ ئەوەی دەستەی دووەم بەنوێژ بگات ئاماژەیە بۆ ئەوە دروستە ڕکوعیش درێژ بکەیت بۆ ئەوەی ئەو کەسەی لەناو مزگەوتە بە ڕکوع بگات. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (٤/١٩٨).

٣ـ فەرموودە هاتووە ڕەکاعەتی یەکەمی نوێژ درێژ کراوەتەوە، ئەم درێژ کردنەوەیە لەبەر ئەوە بووە تا نوێژخوێن بە ڕەکاعەتی یەکەمی نوێژ بگەن، کەمێک درێژ کردنەوە تا بە ڕکوع بگەنیش داخل فەرموودەکە دەبێت. رواه مسلم (٤٥٤)، (الشرح الممتع) لابن عثيمين (٤/١٩٨).

٤ـ چاوەڕێ کردن لە ڕکوع سوودێک بەدەست دێت بێ زیانە. (شرح منتهى الإرادات) للبهوتي (١/٢٦٧)٠

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام