پرسیار: دوو کەس نوێژ دەکەن، مٲموم لەلای چەپی ئیمام وەستاوە، ئایا نوێژی مٲموم دروستە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن لەلای چەپی ئیمام وەستان دوو حاڵەتە:
یەکەم: مٲموم کەمتر لە ڕەکاعەتێک یان ماوەیەکی کەم لەلای چەپ دەبێت، دواتر خۆی دێتە لای ڕاست یان ئیمام دەیگرێت دەی هێنێتە لای ڕاست، ئەمەیان نوێژی دروسته.
دووەم: کەسێک ڕەکاعەتێک یان زیاتر لەلای چەپی ئیمام دەکات، ئەمەیان جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، دوو وتە هەیە:
١ـ هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نوێژی بەتالە، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی ئەحمەدە، چونکە ئەگەر نوێژی دروست بوایا پێغەمبەری خوا (ﷺ) دانی دەنا بە ابن عباس و جابر کاتێک لەلای چەپی وەستان، هەردووکی لەلای چەپ نەقل کردن بۆ لای ڕاست.
٢ـ هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نوێژی دروستە و مەکروهیشە، وەستان لەلای ڕاست بۆ باشترینە نەک بۆ واجب بوون، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن مفلح، چونکە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمانی بە ابن عباس نەکرد نوێژی دووبارە بکاتەوە، کە ئەمە وتەی ڕاستە، واللە أعلم.
ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نوێژ لەلای چەپی ئیمام دروستە و بەتال نییە، لەگەڵ ئەوەی مەکروهە لەلای چەپ بکەیت مەگەر عوز هەبێت). (الاختیارات) لابن تیمیة لاپەڕە (٧١).