سەردێری پرسیار:ئەگەر دوو کەس نوێژ بکەن مەرجە مٲموم کەمێک لە پاش بێت یان دەبێ لە تەنیشت ئیمام بێ؟

بەرواری دانان :2023-08-27 کۆدی پرسیار:3073

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر دوو کەس نوێژ بکەن مەرجە مٲموم کەمێک لە پاش بێت یان دەبێ لە تەنیشت ئیمام بێ؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەگەر دوو کەس نوێژ بکەن دەبێت مٲموم لەلای ڕاستی ئیمام بوەستێت ئەگەر مٲموم پیاو بوو نەک ئافرەت، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن.

٢ـ ئەگەر مأموم لەلای ڕاستی ئیمام وەستا دەبێ لە تەنیشت ئیمام بێت، نەک کەمێک لە پاش بێت، کە ئەمە وتەی بوخاری و ابن رەجەب و ابن حجرە، بەڵگە:

ـ ابن عباس کاتێک هەستا نوێژی لەگەڵ پێغەمبەر (ﷺ) کرد فەرمووی: (وقفت إلی جنبە)، دیارە کە لە تەنیشتی وەستاوە. رواە البخاري (٦٩٧)، (فتح الباري) لابن حجر (٢/ ١٩٠-١٩١)، (فتح الباري) لابن رجب (٦/١٩٧).

ـ هەروەها کاتێک پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەخۆش بوو عائشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەری خوا (ﷺ) هات لە تەنیشت ئەبو بەکر دانیشت).

ـ عن ابْنَ عَبَّاسٍ قَالَ: أَتَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) مِنْ آخِرِ اللَّيْلِ فَصَلَّيْتُ خَلْفَهُ، فَأَخَذَ بِيَدِي فَجَرَّنِي فَجَعَلَنِي حِذَاءَهُ، فَلَمَّا أَقْبَلَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) عَلَى صَلاتِهِ خَنَسْتُ، فَصَلَّى رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) فَلَمَّا انْصَرَفَ قَالَ لِي: (مَا شَأْنِي أَجْعَلُكَ حِذَائِي فَتَخْنِسُ؟) فَقُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ : أَوَ يَنْبَغِي لأَحَدٍ أَنْ يُصَلِّيَ حِذَاءَكَ وَأَنْتَ رَسُولُ اللَّهِ الَّذِي أَعْطَاكَ اللَّهُ؟... رواە احمد (٢٩٠٢)، وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة برقم (٢٥٩٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام