سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ کردنی ئافرەت لەپێش پیاوان چییە لە مەککه (المسجد الحرام)؟

بەرواری دانان :2023-08-28 کۆدی پرسیار:3075

پرسیار:

پرسیار: حوکمی نوێژ کردنی ئافرەت لەپێش پیاوان چییە لە مەککه (المسجد الحرام)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ خێرترین و باشترین ڕیزی ئافرەت ڕیزی دواوەیە، لەبەر ئەوەی لە پیاوان دوورن، بۆ ئەوەی تێکەڵاوی دروست نەبێت، نەوەک گوێیان لە قسەی پیاوان بێت و حەرەکاتیان ببینن و دڵیان پێوە پەیوەست بێت و فیتنە دروست بێت.

٢ـ ئەوەی لە مەککە دەبیندرێت ئافرەت لەگەڵ پیاوان نوێژ دەکات یان لەپێش پیاوان نوێژ ئەنجام دەدات پێچەوانەی سوننەتە، چونکە سوننەت وایە ئافرەت نوێژ بکات بەدوای پیاوانەوە، ئەگەر ئەم سەرپێچییەش ئەنجام بدات نوێژی دروستە و نوێژی ئەو پیاوانەش دروستە کە ئافرەت لەپێشی نوێژ ئەنجام دەدات لەسەر وتەی زۆربەی زانایان و وتەی ڕاستی زانایان.

٣ـ ئەوەی ڕوودەدات لە مەککە موسڵمان دەبێت تەقوای خوا بکات بەپێی توانا خۆی لێ بەدوور بگرێت، ئەم حاڵەتە زۆربەی جار کاتی قەلەبلغییەکی زۆر ڕوودەدات کاتی تەواف، ئەگەرنا ئافرەت شوێنی تایبەتی خۆی هەیە بۆ نوێژ کردن و تێکەڵ نین لەگەڵ پیاوان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام