سەردێری پرسیار: کەسێک بە تەنیا بەدوای ئیمامەوە نوێژ دەکات، ئایا نوێژی دروستە؟

بەرواری دانان :2023-08-29 کۆدی پرسیار:3076

پرسیار:

پرسیار: کەسێک بە تەنیا بەدوای ئیمامەوە نوێژ دەکات، ئایا نوێژی دروستە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن:

١ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەگەر دوو کەس نوێژ بکەن دەبێت مٲموم لەلای ڕاستی ئیمام بوەستێت ئەگەر مٲموم پیاو بوو نەک ئافرەت، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن.

٢ـ کەسێک ڕەکاعەتێک یان زیاتر لەلای چەپی ئیمام دەکات، زۆربەی بۆ ئەوە چوون نوێژی دروستە و مەکروهیشە، وەستان لەلای ڕاست بۆ باشترینە نەک بۆ واجب بوون، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن مفلحە.

٣ـ جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە نوێژ کردن بە تەنیا لە دواوەی ڕیز، سێ وتە ھەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نوێژ کردن بەتەنیا بەدوای ڕیزەوە دروستە، بەڵگە:

- عن أَبِي بَكْرَةَ رضي الله عنه أَنَّهُ انْتَهَى إِلَى النَّبِي (ﷺ) وَهْوَ رَاكِعٌ فَرَكَعَ قَبْلَ أَنْ يَصِلَ إِلَى الصَّفِّ فَذَكَرَ ذَلِكَ لِلنَّبِي (ﷺ) فَقَالَ: (زَادَكَ اللَّهُ حِرْصًا  وَلاَ تَعُدْ). رواه البخاري (٧٨٣) وبوب عليه بقوله : باب إذا ركع دون الصف.

واتە: لە أَبِي بَكْرَةَ دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت چوو بۆ لای پێغەمبەر (ﷺ) لە ڕکوعدا بوو "واتە: نوێژی دابەست بوو بە ڕکوعەوە بەرەو ڕیزی نوێژ دەچوو"، ڕکوعی برد پێش ئەوەی بگات بە ڕیزی نوێژ، ئەمەی بۆ پێغەمبەر باس کرد، فەرمووی: (خوای گەورە حەریسیت بۆ سوننەت و خێر زیاد بکات بەڵام جارێکی تر وا مەکە).

ڕووی کردنە بەڵگە: ئەبو بەکرە دەستی بە نوێژ کردووە بە تەنیا بووە لە دواوەی ڕیز، ھەندێک نوێژی کردووە بەدوای ڕیزەوە، پێغەمبەر (ﷺ) فەرمانی پێ نەکردووە نوێژ دووبارە بکاتەوە.

- پێغەمبەر (ﷺ) ابن عباسی ھێناوەتەوە لای ڕاست، بە پشتەوە ھێناویەتە لای ڕاست، ئەگەر دروست بێت کەمێک لە ڕیزی پشتەوە بیت بە تەنیا بۆ ئەوەی تریش دروستە، ئەگەر نوێژی بەتال بوایا ھیچ جیاوازی نەدەخستە نێوان کەم و زۆر وەک وەستان لەپێش ئیمام.

- فەرموودەی وابصە یان مضطربە و فەرموودەی ئەبو بەکرە پێش دەخرێت، یان ئەو نەفی یەی باسکراوە نەفی (کمال)ە نەک نەفی (صحة) بێت، وەک وتەی پێغەمبەر (ﷺ)  دەفەرمووێت: (لا صلاة بحضرة طعام).

- ئەگەر نوێژی ئافرەت دروست بێت بە تەنیا لە ڕیز بوەستێت ھی پیاویش دروستە، چونکە فەرموودە ئەنەس ھاتووە دەفەرمووێت: (فقمت أنا واليتيم وراءه - يعني وراء النبي (ﷺ) - والعجوز من ورائنا). رواه البخاري (٢٣٤)، ومسلم (٦٥٨)، واتە: من و ھەتیوو لەدوای پێغەمبەر (ﷺ) وەستاین بۆ نوێژ، وە ئافرەتە پیرەکەش بەدوای ئێمە وەستا.

دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نوێژ لە دواوەی ڕیز پوچە، کە ئەمە وتەی ئەحمەد و وتەیەکە لە وتەکانی مالک و ھەندێک فوقەھا و ئەھلی فەرموودەیە، بەڵگە:

- عن وابصة بن معبد رضي الله عنه: (أن رسول الله (ﷺ) رأى رجلا يصلي خلف الصف وحده، فأمره أن يعيد الصلاة). رواه أحمد (٥٢٤/٢٩)، وأبو داود (٦٨٢)، والترمذي (٢٣٠)، وابن حبان (٥ / ٥٧٥-٥٧٧).

واتە: لە وابصە بن معبد دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر (ﷺ) پیاوێکی بینی نوێژی بەدوای ڕیز دەکرد بە تەنیا، فەرمانی پێکرد نوێژ دووبارە بکاتەوە.

- فما رواه الإمام أحمد ( ١٥٨٦٢) عن علي بن شيبان – رضي الله عنه – أن النبي (ﷺ) رأى رجلا يصلي خلف الصف، فلما انصرف قال له النبي (ﷺ): (استقبل صلاتك، فإنه لا صلاة لمنفرد خلف الصف)، وهو حديث حسن، له شواهد تقتضي صحته.

واتە: لە علي بن شيبان دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر (ﷺ) پیاوێکی بینی نوێژی دەکرد لە ڕیز بەتەنیا، کاتێک تەواو بوو پێغەمبەر (ﷺ) پێی فەرموو: (بچۆ بەرەو نوێژەکەت، چونکە نوێژ نییە بۆ ئەو کەسەی بەتەنیا نوێژ دەکات لە ڕیزدا).

- نوێژی جەماعەت کۆبوونەوەیە، ئەمەش بە کۆبوونەوە لە یەک شوێن و کردەوە دەبێت، کردەوەی مأموم دەبێت شوێن ئیمام بکەوێت، سەبارەت بە شوێنیش دەبێت ھەموویان پێکەوە لە ڕیز کۆببنەوە.

- سەبارەت بەفەرموودەی ئەبو بەکرە بەتەنیا نەوەستاوە لە ڕیز مەگەر بۆ ماوەیەکی کەم نەبێت، وە پێشی گوتووە: (ولاتعد).

- سەبارەت بە فەرموودەی ابن عباس نەوەستاوە لە دواوەی ڕیز، جێگیر نەبووە و نەوەستاوە بەڵکو ڕۆیشتووە، هەروەها کاتەکەشی زۆر کەم بووە.

- سەباروت بەوەی نەفی یەکە بۆ (کمال)ە نەک (صحة)، ئەم وتەیە ڕەت کراوەیە؛ چونکە ئەصڵ لە نەفی نەفی وجودە، ئەگەر نەکرا نەفی (صحة)یە، ئەگەر نەکرا نەفی (کمال)ە، لەم فەرموودەیە: (لا صلاة لمنفرد)، ئەم نەفی یە ھی (صحة)یە.

ناکرێت وەک نەفی ئەم فەرموودەیە حساب بکەیت: (لا صلاة بحضرة طعام)، لەبەر دوو ڕوو:

أ- عیلەتی ئەم فەرموودەیە مشغول بوونە بە خواردن، دڵ مشغول بوون نوێژ بەتال ناکاتەوە، ھەروەک فەرموودە ھاتووە شەیتان دێت بۆ نوێژخوێن پێی دەڵێت: بیر لە فلانە شت بکە و فلانە شت ڕوویدا، نوێژی لێ تێک دەدات نازانێت چەند ڕەکاعەتی کردووە. رواە البخاری (٦٠٨)، ومسلم (٣٨٩).

ب- فەرموودەی: (لا صلاة لمنفرد خلف الصف)، ڕوون و ئاشکرایە مەبەست لە نەفی یەکە (صحة)یە، چونکە فەرمانی پێکردووە بە دووبارە کردنەوەی نوێژ.

سێیەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەگەر شوێن ھەبوو لە ڕیزی پێشەوە و نوێژی بە تەنیا لە ڕیزی دواوە کرد، نوێژی دروست نییە، ئەگەر گەڕا سەیری کرد ھیچ شوێنی نەدۆزییەوە لە ڕیزی پێشە خۆی دروستە بە تەنیا لە ڕیز نوێژ بکات، کە ئەمە وتەی حەسەنی بەسری و ابن قدامە و ابن تیمییە و ابن قیم و ابن عثیمینە. وتەی ڕاست وتەی سێیەمە، چونکە:

- ئەم وتەیە جمع لەنێوان بەڵگەکانە، فەرموودەی: (لا صلاة لمنفرد خلف الصف)، باس ئەو حالەتەیە ئەگەر کەمتەرخەم بێت لە پڕکردنەوەی ڕیز و جێگا ھەبێت، بەڵام ئەگەر جێگا نەبێت لە ڕیزی پێشەوە بە تەنیا نوێژ لە ڕیز بکات نوێژی دروستە، چونکە کەمتەر خەم نەبووە.

- ھەموو زانایان یەک دەنگن واجبەکان و ڕوکنەکانی نوێژ لادەچن لەو کاتەی لە توانایدا نەبێت، واجب لەسەری واجب نییە ئەگەر نەتوانێت، وە حەرامیش لەسەری حەرام نییە کاتی زەرووری.

- عموماتی بەڵگەکانی شەریعەت پاڵپشتی ئەمە دەکەن، وەک وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُم﴾ [التغابن: ١٦]، وە پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (إذا أمرتكم بأمر فأتوا منه ما استطعتم). رواه البخاري (٧٢٨٨)، مسلم (١٣٣٧).

- ئەگەر بۆ ئافرەتێک دروست بێت لەگەڵ کۆمەڵە پیاوێک بەتەنیا بوەستێت لە ڕیزێک ئەگەر هیچ ئافرەتی تری لەگەڵ نەبێت، ئەوە بۆ پیاویش ھەمان شتە ئەگەر جێگا نەبێت. (المغني) لابن قدامة (٣/٥٦)، (الفتاوی) لابن تیمیة (٢٣/٣٩٧)، (إعلام الموقعین) لابن القیم (٢/٢١-٢٢)، (فتح ذي الجلال والإكرام) (٥٢٦/٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام