سەردێری پرسیار:حوکمی پەلەکردن بۆ ئەوەی بە نوێژی جەماعەت بگەیت؟

بەرواری دانان :2023-08-30 کۆدی پرسیار:3078

پرسیار:

پرسیار: حوکمی پەلەکردن بۆ ئەوەی بە نوێژی جەماعەت بگەیت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن یەکێک لە ئادابەکانی ئامادەبوون بۆ نوێژ ئەوەیە پەلە نەکەیت و لەسەرخۆ بیت، بەڵگە:

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ النَّبِيِّ (ﷺ): (إِذَا سَمِعْتُمُ الإِقَامَةَ فَامْشُوا إِلَى الصَّلاةِ وَعَلَيْكُمُ السَّكِينَةُ وَالْوَقَارُ، وَلا تُسْرِعُوا، فَمَا أَدْرَكْتُمْ فَصَلُّوا، وَمَا فَاتَكُمْ فَأَتِمُّوا). أخرجە البخاري (٦٣٦)، ومسلم (٦٠٢).

واتە: لە ئەبو هورەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (ئەگەر گوێتان لە قامەت بوو بە هێمنی و لەسەرخۆیی بڕۆن بەرەو نوێژ، پەلە مەکەن لە ڕۆیشتندا، ئەوەی پێی گەیشتن لە نوێژ ئەنجامی بدەن، ئەوەی لێتان چووە تەواوی بکەن).

(إذا سمعتم الإقامة): واتە: ئەگەر گوێتان لە قامەت بوو، لەبەر ئەوەی باسی قامەت کراوە وەک ئاگادار کردنەوە بۆ جگە لە قامەت، لەبەر ئەوەی ئەگەر نەهی کرابێت لە پەلە کردن بۆ نوێژ چوون لە کاتی قامەت ئەنجام دان لە ترسی ئەوەی هەندێک نوێژی لێ بڕوات ئەوە نەهی کردن لە پەلە کردن پێش قامەت لەپێشترە، هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەمەیان باسی پێش قامەت، کاتی قامەت هیچ ڕێگر نییە پەلە بکەیت، وتەی ڕاست وتەی یەکەمە.

(وعلیکم السکینة والوقار): السکینة: لەسەرخۆ بوونە لە حەرەکاتەکان و خۆ بەدوور گرتن لە جولە و یاری کردن بە دەست و قاچ، الوقار: باسی شێوەیە، وەک چاو داگرتن و دەنگ بەرز نەکردنەوە و ئاوڕ نەدانەوە.

(ولا تسرعوا): واتە: پەلە مەکەن لە ڕۆیشتندا.

فەرموودەکە بەڵگەیە نەهی کردن لە پەلە کردن بۆ چوونە نوێژ گشتییە و هەموو حاڵەتەکان دەگرێتەوە، هیچ جیاوازی نییە لەنێوان ئەوەی ترسی نەگەیشتنی هەبێت بە تەکبیرەی ئیحرام یان ترسی لەدەست دانی ڕەکاعەتی هەبێت یان ترسی لەدەست دانی نوێژی جەماعەتی هەبێت بە تەواوی، چونکە دەقەکان گشتین هیچ حالەتی دەرنەهێناوە، نابێت هیچ حالەتێک دەربهێنرێت مەگەر بەڵگە لەسەری هاتبێت، کە ئەمە وتەی ئەحمەد و ثەوری و عطاء و ابن منذرە، ابن عبد البر دەفەرمووێت وتەی زۆربەی زانایانە. (التمهید) لابن عبد البر (٢٠/٢٣٣).

هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە پەلە بکرێت ئەگەر پەلە کردنەکە نەفی وقار نەکات و پلەکردنێکی ناشرین نەبێت، چونکە هەندێک هاوەڵان پەلەیان کردووە بۆ تەکبیرەی ئیحرام، ئەوان زاناتر بوون بە وتەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) و تێگەیشتنی، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ئیسحاق. (مسائل أحمد إسحاق) (٢/٦٠٠-٦٠١)، المغني (٢/١١٦-١١٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام