پرسیار: حیکمەت لە هێمنی و لەسەرخۆیی چوون بۆ نوێژی جەماعەت چییە؟
وەڵام: نوێژ خوێن ئەگەر بە هێمنی و لەسەرخۆیی ئامادەی نوێژ بێت ئەوە ئەم سێ سوودەی بۆ دەبێت:
- هێمنی و ئاسوودەیی بۆ نەفس، دەچێتە ناو نوێژ مرتاحە و خشوع و ووردبوونەوە لە قورئان بەدەست دێنێت.
- جێ بەجێکردنی وتەی پێغەمبەری خوایە (ﷺ): (فإن أحدکم إذا کان یعمد إلی الصلاة فهو في صلاة). أخرجە مسلم (٦٠٢)، واتە: حوکمی نوێژ خوێنی هەیە.
- زۆر هەنگاونان بۆ مزگەوت، ئەمەیان ناهێتەدی بە پەلەکردن.