پرسیار // پیاوێک چووە لای خێزانی لە ڕۆژی ڕەمەزاندا ئایا تەنها پیاو کەفارەت دەدات یان ئافرەتیش ؟
وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان ئایا ئافرەتیش کەفارەت دەدات یان نە ؟ دوو وتە هەیە : 
یەکەم // هەندێک زانا دەلێن ئافرەت کەفارەت نادات ، کە ئەمە وتەی ڕاستی شافعی ، و داود الظاهری ، وتەیەکە لە وتەکانی احمد ، النووی ، و ابن قدامە ،  ....... هتد ، بەلگە : 
(۱) فەرموودەکە باسی کەفارەت دانی ئافرەتی نەکردووە ، نەی گوتووە بە خێزانیشت بلێ کەفارەت بدە ، ئەمە بەلگەیە کە تەنها پیاو کەفارەت دەدات . 
دووەم // هەندێک زانا دەلێن ئافرەتیش کەفارەت دەدات ئەگەر ئەویش هۆکار بێت بۆ جماع کردن ( سەرجێی کردن ) کە ئەمە وتەی مالک ، و وتەیەکە لە وتەکانی احمد ، و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی ، ..... هتد ، بەلگە : 
(۱) ئەسل وایە بۆ ئەحکام پیاو و ئافرەت وەک یەک وان هەردووکان دەگرێتەوە ، چونکە هەردووکیان بەژدارن و ڕۆژوویان دەشکێت.
(۲) ڕاستە فەرموودەکە باسی ئەوەی نەکردووە کە دەبێت خێزانی ئەو پیاوەش کەفارەت بدات بەلام ئەوەی دیار بێت خێزانی زۆری لێکراوە .  
(۳) پیاوەکە تەنها پرسیاری بۆ خۆی کردووە نەک خێزانی . 
(٤) لەوانەیە خێزانی ئەو پیاوە بەڕۆژوو نەبووبێت ، یان لەوانەیە نەخۆش بێت یان دوای نوێژی بەیانی پاک بووبێتەوە یان سک پڕ بێت یان شیر بدات بە مناڵی . 
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((
 ڕووی یەکەم : پیاوەکەی هاتووە پرسیاری بۆ خۆی کردووە نەک خێزانی ، .... 
ڕووی دووەم : ڕوایەت هاتووە پیاوەکە دەلێت : (( هلکت و ٲهلکت )) واتە : من چووم بە هیلاکەت و وە ئەویش بە هیلاکەت بردرا ، ئەمەیان هەست پێ دەکرێ کە خێزانەکەی زۆری لێکراوە ، پیاوەکە نەی ووت : خێزانی منیش لەگەلم بە هیلاکەت چووە ، ئەوەی زانراویش بێت ئافرەت ئەگەر زۆری لێ بکرێت هیچی لەسەر نییە ، لەم فەرموودە باسی کەفارەت دانی ئافرەتی نەکردووە لەبەر ئەوە هەست بەوە دەکرێت کە زۆری لێکراوە ، وە زۆر لێکراویش هیچی لەسەر نییە . 
ڕووی سێیەم : ئەم ئافرەتە لەوانەیەیە بە ڕۆژوو نەبوو بێت ، لەوانەیە نەخۆش بێت نەتوانێت بە ڕۆژوو بێت یان لەوانەیە پاک بووبێتەوە لە حەیز دوای هەڵاتنی فەجر ، وتەی ڕاست ئەوەیە ئەوەی پاک بووبێتەوە لە حەیز نابێت بە ڕۆژوو بێت بەلکو دەخوات و دەخواتەوە ، ..... لەوانەیە خێزانی سک پڕ ببووبێت ئەو کات دروستە بۆ خێزانی ڕۆژووی بشکێنێت لەوانەیە شیربدات بە مناڵی کە دروستە بۆ خێزانی ڕۆژووی بشکێنێت . ......)) شرح بلوغ المرام ج۷  لاپەڕە ۲۳۱ ــ ۲۳۲
وتەی ڕاست ئافرەتیش دەبێت کەفارەت بدات ئەگەر هۆکار بێت بۆ جماع کردن و وە زۆری لێ نەکرابێت . 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ