سەردێری پرسیار:کەسێک لە ڕەکاعەتی کۆتایی لە تەحیات بەنوێژی جەماعەت گەیشت، ئایا گەیشتووە بە جەماعەت؟

بەرواری دانان :2023-08-30 کۆدی پرسیار:3080

پرسیار:

پرسیار: کەسێک لە ڕەکاعەتی کۆتایی لە تەحیات بەنوێژی جەماعەت گەیشت، ئایا گەیشتووە بە جەماعەت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان دوو وتە هەیە: یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون جەماعەت بەدەست دێت بە گەیشتن بە بەشێکی نوێژ، هەر کەسێک تەکبیرەی ئیحرام بکات پێش ئەوەی ئیمام سەلام بداتەوە ئەوە گەیشتووە بە جەماعەت، لەبەر وتەی: (فما أدرکتم فصلوا)، هەر کەسێک بگات بە ئیمام لە سوجدە یان تەحیاتی کۆتایی ئەوە پێی دەوترێ گەیشتووە بە نوێژ و نوێژی تەواو دەکات، گەیشتووە بە نوێژی جەماعەت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و وتەی بەناوبانگی ئەحمەدە. دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون جەماعەت بەدەست نایەت مەگەر لە یەک ڕەکاعەت زیاتر، کە ئەمە وتەی مالکی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و وتەی ابن تیمیةی، بەڵگە: - پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (من أدرك رکعة من الصلاة فقد أدرك الصلاة) رواه البخاري (٥٨٠) ومسلم (٦٠٧)، ماناکەی ئەوە هەلدەگرێت هەر کەسێک کەمتر لە یەک ڕەکاعەت بە نوێژ بگات ئەوە نەگەیشتووە بە نوێژ. - ئەبی بەکرە لەبەر ئەوە پەلەی کرد بۆ ڕکوع بردن بۆ ئەوەی بە ڕەکاعەت بگات، ڕیوایەت ھاتووە خۆی دەفەرمووێت: (خشیت أن تفوتني الركعة)، واتە: ترسام نەوەک ڕەکاعەتم بڕوات. ئەمە وتەیەکی بەهێزە، چونکە: - فەرموودەی باب مفهومی فەرموودەکەی کردۆتە بەڵگە، وتەی دووەم منطوقیان کردۆتە بەڵگە، منطوق بەهێزترە و پێش مفهوم دەخرێت. - هیچ دەقی شەرعی نەهاتووە گەیشتن بە تەحیاتی کۆتایی بە گەیشتن بە جەماعەت حساب کرابێت. - گەیشتن بە تەحیاتی کۆتایی بە گەیشتن بە جەماعەت حساب ناکرێت چونکە نوێژخوێن هەموو نوێژی بە تەنیا ئەنجام دەدا لە رەکاعەتی یەکەمەوە تا کۆتایی.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام