پرسیار: حوکمی نوێژ کورت کردن لەسەفەر؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، سێ وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نوێژ کورت کردن لەسەفەر واجبە، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن حزم و شەوکانی یە، بەڵگە:
١ـ عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: أَوَّلُ مَا فُرِضَتِ الصَّلاةُ رَكْعَتَيْنِ، فَأُقِرَّتْ صَلاةُ السَّفَرِ وَأُتِمَّتْ صَلاةُ الْحَضَرِ، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: یەکەم شت کە واجب کرابێت لە نوێژ دوو ڕەکاعەت بوون، نوێژی سەفەر وەک خۆی جێگیرکرا و نوێژی حضر تەواو کرا.
وتەی: (فرضت)، ئەگەر نوێژی سەفەر واجب بێت دروست نییە زیاد بکرێت
دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نوێژ کورت کردن واجب نییە، کە ئەمە وتەی مالک و شافعی و وتەی بەناوبانگی ئەحمەد و ابن بازە، بەڵگە:
١- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَلَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَقۡصُرُواْ مِنَ ٱلصَّلَوٰةِ﴾ [النساء: 101]، لادانی تاوان لەسەر نوێژ کورت کردن بەڵگەیە دروستە نوێژ نەکەیتەوە.
٢- پێغەمبەری خوا (ﷺ) نوێژ کورت کردن بە خێر (صدقة) وەسفی کردووە، بەڵگەیە خێر و فەزل و سووککردنێکە لەلایەن خواوە، ئەگەر (عزمات) بوایە ئەوکات واجب دەبوو قبول بکرێت.
٣ـ زۆربەی زانایان ـ بەڵکو هەندێک ئیجماع نەقل دەکەن ـ کە مسافر ئەگەر نوێژی بەدوای کەسی نیشتەجێ یەوە کرد دەبێت نوێژ تەواو بکات، ئەگەر واجب بوایا دوو ڕەکاعەت بکرێت ڕوخسەت نەدەدرا مسافر چوار ڕەکاعەت بەدوای کەسی نیشتەجێوە و مسافرەوە بکات وەک نوێژی بەیانی. (المجموع) للنووي (٤/٣٤١).
٤ـ نوێژ کورت کردن ڕوخسەتە، دروستە تەرکی بکەیت وەک هەموو ڕوخسەتەکانی تر. (المجموع) للنووي (4/335).
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون مسافر سەرپشکە لەنێوان کورت کردن و تەواو کردن، ابن منذر ئەم وتەی داوەتە پاڵ شافعی و ئەبو ثور، بەڵگە:
١- کردەوەی عائیشە خوا لێی ڕازی بێت کە هەندێک جار نوێژی کورت کردووە و هەندێک جار تەواوی کردووە.
وتەی ڕاست نوێژ کورت کردن لە سەفەر سوننەتە و تەواو کردنیش مەکروهە، واللە أعلم. (الفتاوی) لابن تیمیة (٢٤/٩).
سوننەت وایە موسافر دوو ڕەکاعەت نوێژ بکات، پێشەوایان هەموویان یەک دەنگن ئەمە باشترە جگە لە وتەیەکی شافعی نەبێ. (مجموع الفتاوى) (٢٤/١٩١).
وتەی ڕاست سوننەتە، واللە ٲعلم.