سەردێری پرسیار:حوکمی گۆڕینی ناوی ناشەرعی بۆ ناوی شەرعی؟

بەرواری دانان :2023-09-03 کۆدی پرسیار:3085

پرسیار:

پرسیار: حوکمی گۆڕینی ناوی ناشەرعی بۆ ناوی شەرعی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: سەبارەت بە گؤڕینی ناو زانایان دەڵێن:

١- ناو هەیە ناشەرعی یە واجبە ئەم ناوە بگۆڕدرێت، نموونە: عبد المسیح و عبد محمد و عبد الحسین.

٢- ناو هەیە سوننەتە بگۆڕدرێت، وەک ئەوەی ناوێک تەزکیەی نەفسی تێدابێت.

٣ـ ناو هەیە ڕێگەپێدراوە بگۆڕدرێت، وەک ئەوەی ناوی عبد اللە بگۆڕیت بۆ عبد الرحمن.

٤ـ ناو هەیە حەڕام بگۆڕدرێت، وەک ئەوەی ناوی عبد اللە بگۆڕیت بۆ عبد المسیح.

٥ـ ناو هەیە مەکروهە بگۆڕدرێت، وەک ئەوەی ناوێکی دروست بگۆڕیت بە ناوێکی مەکروهـ.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام