سەردێری پرسیار: حوکمی موالاە بۆ نوێژ جمع کردن؟

بەرواری دانان :2023-09-05 کۆدی پرسیار:3087

پرسیار:

پرسیار: حوکمی موالاە بۆ نوێژ جمع کردن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون (موالاة) مەرجە بۆ نوێژ جمع کردن لە کاتی نوێژی یەکەمدا، ئەگەر ناوبڕێکی درێژ کەوتە ناوی جمع ناکرێت، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، بەڵگە:

١- ئەوەی نەقل کراوە لە سوننەت نوێژ جمع کراوە بە دوای یەکەوە ئەنجام دراوە، هەر لەبەر ئەمەش نوێژی ڕواتبی نێوانیان تەرک دەکرێت. (تحفة المحتاج) للهيتمي، مع (حواشي الشرواني والعبادي) (٢/٣٩٧).

٢- جمع ماناکەی ئەوەیە پێکەوە کۆبکەیتەوە، ئەگەر ناوبڕی درێژ بکەوێتە ناوی جمع ناهێتەدی. (كشاف القناع) للبهوتي (٢/٨).

٣- جمع وەک یەک نوێژ وایە، بۆیە (موالاة) واجبە وەک ڕەکاعەتەکانی نوێژ. (المجموع) للنووي (٤/٣٧٥).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەبێت ئێمە ئەوە بزانین کۆکردنەوە ئەوەیە لێکدانی کاتی نوێژێکە لەگەڵ نوێژەکەی تر، واتە: کاتی هەردوو نوێژ دەبێت بە یەک کات و لە یەک کاتدا ئەنجام دەدرێت، جمع کۆکردنەوەی نوێژی یەکەم نییە لەگەڵ نوێژی دووەم، بەڵکو کۆکردنەوەی کاتی نوێژێکە لەگەڵ نوێژێکی تر، کەواتە ئەگەر وابێت دەتوانی دوو نوێژەکە بەدوای یەکەوە ئەنجام بدەیت و دەتوانی بەدوای یەکەوە ئەنجام نەدەت، گومانی تێدا نییە بۆ دڵنایی باشتر وایە بەدوای یەکەوە ئەنجام بدەیت، سەبارەت بەوەی بڵێین: ئەمە واجبە لە نەفسم شتێک هەیە، چونکە هەندێک ڕیوایەت هاتوون کاتێک نوێژی مغربی ئەنجام دا لە موزدەلیفە پیاوانێک دابەزین، ئەمە دەکەنە بەڵگە (موالاة) مەرج نییە). (فتح ذي الجلال والإکرام (٤/٦٢٣-٦٢٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام