پرسیار: جمع تقدیم باشترە ئەنجام بدرێت لەسەفەر یان تأخیر؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە جمع دەڵێن:
١- زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون جمع لەنێوان نوێژ لە سەفەر دروستە، کە ئەمە وتەی ڕاستە.
٢- دروستە جمع بکرێت لەنێوان نوێژی نیوەڕۆ و عصر، وە نوێژی مغرب و عیشا لە سەفەر جمع تقدیم و تأخیر، کە ئەمە وتەی ڕاستە وتەی شافعی و وتەی بەناوبانگی ئەحمەد و وتەیەکە لە وتەکانی مالک.
٣- باشتریش وایە مسافر ئەو جۆرەی کۆکردنەوەی نوێژ هەلبژێری کە بۆی باشترە و ئاسانترە، ئەگەر پێش خستن بۆی ئاسانتر بێت ئەوە با ئەو جۆرە هەلبژێری، ئەگەر جمع تأخیر بۆی ئاسانتر بێ ئەوە با ئەو جمعە هەلبژێرێ، ئەگەر هەردووکی بۆی یەکسان بوو جمع تأخیر باشترە، چونکە:
- فەرموودەکانی جمع تأخیر صحیحترن.
- هەروەها تاخیرکردنی نوێژ لە کاتی بوونی عوزر سووکترە لە پێش خستنی نوێژ لە کاتی خۆیدا، واللە علم.