پرسیار: نوێژی هەینی لەسەر کێ واجبە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نوێژی هەینی واجبە لەسەر ئەمانە:
١ـ پیاو، ئافرەت لەسەری واجب نییە.
٢ـ ئازاد، عەبد لەسەری واجب نییە.
٣ـ موکەلەف، مناڵ و شێت لەسەری واجب نییە.
٤ـ نیشتەجێ، مسافر لەسەری واجب نییە.
٥ـ کەسێک هیچ عوزری نەبێ، ئەوەی عوزری هەبێ لەسەری واجب نییە، نموونە: نەخۆش ناتونێ بێتە نوێژی هەینی، یان کەسێک ئەگەر بچێتە هەینی تووشی زیانێکی گەورە دەبێت، لەم حاڵەتە عوزری هەیە و نوێژی نیوەڕۆ ئەنجام دەدات لە جیاتی هەینی. (مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (١٦/٣٧).
ابن منذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن هەینی واجبە لەسەر کەسی ئازادی بالغی نیشەجێ بوو کە هیچ عوزری نەبێت). (الإجماع) لاپەڕە (٤٠)، (الاستذكار) لابن عبد البر (٢/٥٦).