پرسیار: حوکمی سەفەر کردن دوای بانگدانی هەینی؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سەفەر کردن دوای زەوال لە ڕۆژی هەینی بێ ئەوەی زەروور بێت دروست نییە، کە ئەمە وتەی زۆبەی زانایانە، وتەی مالکی و شافعی و حەنابلە و داودە، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، بەڵگە:
١ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ [الجمعة:٩]
ڕووی کردنە بەڵگە: فەرمانی کردووە بە چوون بۆ هەینی و وازهێنان لە کڕین و فرۆشتن، وازهێنان لە سەفەریش وەک کڕین و فرۆشتن وایە، چونکە هەردووکیان یەک عیلەتیان هەیە، کڕین و فرۆستن ڕێگرە بۆ ئامادەبوونی هەینی، سەفەریش بەهەمان شێوە ڕێگرە بۆ ئامادەبوونی نوێژی هەینی. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (٥/٢٣)
٢ـ هەینی لەسەری واجب بووە، بۆیە دروست نییە بۆی سەرقاڵ بێت بە شتێکەوە ببێتە ڕێگر بۆ هاتن بۆ نوێژی هەینی. (المغني) لابن قدامة (٢/٢٦٨).