سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (وأَرْعَاهُ علَى زَوْجٍ في ذَاتِ يَدِهِ)؟

بەرواری دانان :2023-09-10 کۆدی پرسیار:3094

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم فەرموودەیە: (وأَرْعَاهُ علَى زَوْجٍ في ذَاتِ يَدِهِ)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عن ٲبي هريرة رضي اللە عنە قال: سمعت رَسولَ اللَّهِ (ﷺ) يقولُ: (نِسَاءُ قُرَيْشٍ خَيْرُ نِسَاءٍ رَكِبْنَ الإبِلَ؛ أحْنَاهُ علَى طِفْلٍ، وأَرْعَاهُ علَى زَوْجٍ في ذَاتِ يَدِهِ). أخرجه البخاري (٣٤٣٤)، ومسلم (٢٥٢٧).

لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (ئافرەتی قوڕەیش باشترین ئافرەتن، چونکە:

ـ سواری وشتر دەبن.

ـ بەسۆز و بەزەیی ترین ئافرەتن بۆ مناڵ.

ـ چاودێری ماڵی پیاوی خۆی دەکات و دەیپارێزێت لە جوان سەرف کردن و شتی تر).

سوودەکانی فەرموودەکە:

١ـ فەرموودەکە بەڵگەیە بۆ فەزلی ئافرەتی قوڕەیش لەبەر ئەم سیفەتانەی لەم فەرموودەیە باسکراون.

٢ـ فەرموودەکه بەڵگەیە بۆ فەزلی سۆز و بەزەیی بە مناڵ و چاودێری کردنیان، مناڵ لە تەمەنێکە زیاتری هەموو کەسێک پێویستی بە سۆز و بەزەیی هەیە، بۆیە نابێت پشت گوێ بخرێت.

٣ـ فەرموودەکە بەڵگەیە بۆ فەزلی دەست گرتن بە مالی پیاوەوە و ئیسراف تێدا نەکردنی، هەست بەوە بکات پیاو چەند ماندوو دەبێت تا ئەم پارەیە بەدەست دێنێت، وە ئەوەش بزانێت ئەگەر پیاو چەند دەولەمەندیش بێت نابێت ئیسراف بکات، ئەم مال سەرف کردنە لێپرسینەوەی بەدوایە لە ڕۆژی قیامەتدا.

بەداخەوە ئەوەی سەیرە هەندێک لە ئافرەتان مالی پیاوی خۆیان زۆر سەرف دەکەن و ئیسراف دەکەن تەنها لە ترسی ئەوەی پیاوەکەی ژنی دووەم بێنێ.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام