پرسیار: ئیشی سەگەوانی لەفڕۆکەخانە (ئەوانەی سەیارەی دەپشکنن بە سەگ سەر بە ئاسایشی گشتین)، تا چەند دروستە؟
وەڵام: هەموو فوقەهاکان یەک دەنگن دروستە سەگ بەکاربێنی بۆ پاسەوانی. (الموسوعة الفقهية) (١٧/١٦٧).
ئەگەر دروست بێت سەگ بەخێو بکەیت بۆ پاسەوانی و مەڕومالات، ئەوە دروستە بەکاری بێنی بۆ کەشف کردنی تاوان، گومانی تێدانییە ئەمەیان پێویست ترە لە پاسەوانی.
ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە سەگ بەخێو بکەیت بۆ هەموو سوودێک و لادانی زیان ئەگەر مرۆڤ پێویستی پێی بوو). (التمهيد) (١٤/٢٢٠).
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن: (دروستە سەگ بۆ کەشف کردنی مخدرات و تاوانی تر بەکاربێنی لەگەڵ خۆ پاراستن لە پیسی دەمی). (اللجنة الدائمة) (٤/١٩٥)