سەردێری پرسیار:حوکمی خوێندنەوەی قورئان لەسەرەتای کۆبوونەوەکان یان بۆنەکان؟

بەرواری دانان :2023-09-11 کۆدی پرسیار:3097

پرسیار:

پرسیار: حوکمی خوێندنەوەی قورئان لەسەرەتای کۆبوونەوەکان یان بۆنەکان؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: هیچ بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون بۆ خوێندنەوەی قورئان لە سەرەتای مەجلس یان کۆبوونەوەکان مەگەر ئەوە نەبێت کە پێغەمبەری خوا (ﷺ) عادەتی وابووە کاتێک لەگەڵ هاوەڵان کۆدەبووەوە قورئانی دەخوێندەوە یان کەسێک دەیخوێندەوە، قورئان خوێندنەوە لە سەرەتای مەجلس لەم جنسەیە و نەم زانیوە ڕێگر هەبێت، خێرێکی زۆری تێدایە و خەڵک سوودی لێ دەبینن، باشترین دەست پێکردنیش ئەوەیە بە کەلامی خوا بێت. (فتاوی ابن باز).

هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئەگەر لەسەری بەردەوام بیت باش نییە، بەڵام دەتوانی بڵێی مەجالی تێدایە، واللە ٲعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام