سەردێری پرسیار: حوکمی خواردن کاتی بانگی بەیانی لە ڕەمەزان دا ؟

بەرواری دانان: 2018-10-07 کۆدی پرسیار: 310

پرسیار:

پرسیار // ئایا کەسێک کاتی بانگی بەیانی پەرداغی ئاوی لە دەست بێت بخواتەوە ڕۆژووی دروستە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // واجبە لەسەر ئیماندار خۆی بگرێتەوە لە کاتی هەڵاتنی فەجری ڕاستگۆ ، واتە بانگی بەیانی هەتا خۆر ئاوابوون ، بەلگە :

عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ بِلَالًا كَانَ يُؤَذِّنُ بِلَيْلٍ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( كُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يُؤَذِّنَ ابْنُ أُمِّ مَكْتُومٍ ، فَإِنَّهُ لَا يُؤَذِّنُ حَتَّى يَطْلُعَ الْفَجْرُ )) رواە البخاري (1919) .

واتە : عائشە خوا لێی ڕازی بێت دەلێت بیلال بانگ دەدات بەشەو پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت وتی : (( بخۆن و بخۆنەوە هەتا ابن ٲم مکتوم بانگ دەدات ، چونکە ئەو بانگ نادات هەتا فەجری ڕاستگۆ هەڵدێت . ))

زانایان دەڵێن هەر کەسێک بزانێت فەجری ڕاستگۆ هەڵاتووە یان گوێی لە بانگ بێت ، واجبە خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خورادنەوە ئیلا ئەگەر پەرداغێکی ئاو لەناو دەستی بێت یان قاپێک کەمێک خواردنی تێدا بێت لەناو دەستی بێت ، ئەمەیان دروستە بخۆیت بە بەلگەی :

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( إِذَا سَمِعَ أَحَدُكُمْ النِّدَاءَ وَالْإِنَاءُ عَلَى يَدِهِ فَلَا يَضَعْهُ حَتَّى يَقْضِيَ حَاجَتَهُ مِنْهُ )) رواە أبو داود (2350) ، ، قال الألباني في صحيح أبي داود : " إسناده حسن صحيح ، وصححه الحاكم والذهبي وعبد الحق الإشبيلي .

واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە گوێی لە بانگ بوو ، وە قاپێک لە دەستی بوو با قاپەکە دانەنێت هەتا پێویستی خۆی تەواو دەکات .

سەبارەت بەم فەرموودەیە جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە :

یەکەم // زۆربەی زانایان دەڵێن ئەمە باسی خواردن و خواردنەوەیە پێش ئەوەی فەجری ڕاستگۆ هەڵبێت .

خاوەنی عون المعبود دەفەرمووێت : (( بیهقی دەفەرمووێت : ئەگەر فەرموودەکە ڕاست بێت مەبەست پێی بانگ دانە پێش هەڵاتنی فەجر بەجۆرێک خواردنەوەکەی بکەوێتە پێش هەڵاتنی فەجر ، ..... )) عون المعبود ج٦ لاپەڕە ۳۱۰

دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن فەرموودەکە لەسەر ڕووکەشی خۆیەتی دروستە دوای بانگی بەیانی خواردن و خواردنەوە بخۆیت ئەگەر قاپ لە دەست دا بێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەوترێت فەرموودەکە لەسەر ڕووکەشی خۆیەتی .

بەلگە : ئەوەی ئاو دەخواتەوە ڕێگە دراوە لە کاتێک ئاو بخواتەوە کە بۆی دروستە ، کەواتە کۆتایی ئاو خواردنەوەکەشی شوێن کەوتەی سەرەتایەکەیەتی ، هەروەک پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " هەر کەسێک بگات بە ڕەکاعەتێک نوێژ ئەوا بە نوێژ گەیشتووە " ئەمەشیان خوای گەورە چاوپۆشی کردووە کە دروستە )) تفسیر ابن عثیمین ج۲ لاپەڕە ۳۷۰

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) واجبە ئیماندار خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە کاتی هەلاتنی فەجری ڕاستگۆ .

(۲) هەر کەسێک کاتی هەلاتنی فەجری ڕاستگۆ خواردن بخوات ڕۆژووی دروست نییە .

(۳) هەر کەسێک قاپێک خواردن یان خواردنەوەی لە دەست بێت لەسەر وتەی هەندێک زانا دەتوانی بخۆیت کاتی هەلاتنی فەجری ڕاستگۆ ، بەلام ئەم خواردنەی ناو قاپ یان خواردنەوە دەلێن دەبێت کەم بێت نەک قاپێکی پڕی گەورە لە ناو دەستی خۆت دابنێیت وە دەزانێ فەجر نزیکە هەڵبێت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام