سەردێری پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی دەڵێن هەموو بیدعەیە گومڕایی نییە، پێچەوانەی وتەی: (کل بدعة ضلالة)؟

بەرواری دانان :2023-09-14 کۆدی پرسیار:3102

پرسیار:

پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی دەڵێن هەموو بیدعەیە گومڕایی نییە، پێچەوانەی وتەی: (کل بدعة ضلالة)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: بدعة: ڕێگایەکی داهێنراوە لە شەرعدا مەبەست پێی نزیک بوونەوەیە لە خوای گەورە، هیچ بەڵگەی صحیح لەسەری نەهاتبێت و هیچ ئەسڵی نەبێت، ئەویش ئەوەیە کە پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: (من أحدث في أمرنا هذا ما لیس منە فهو رد)، شتێک ئەسڵی هەبێت لە دیندا بە بیدعە حساب ناکرێت ئەگەر چی لە زمانەوانیدا بە بیدعە حساب دەکرێت، نموونە وتەی عومەر سەبارەت بە نوێژی تەراویح کە بەدوای یەک ئیمام ئەنجام درا، فەرمووی: (ئەمە بیدعەیەکی باشە)، ئەمەیان بیدعەی زمانەوانی بووە نەک شەرعی، چونکە شەو نوێژ ئەسڵی هەبوو بە دەقی وتەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) هەروەک فەرموودە هاتووە لە (الصحیحین)، هەندێک دەڵێن ناونان بە بیدعەی زمانەوانی جێگای تێڕوانینە، شاطبي دەفەرمووێت: ناونان بە بیدعە بە اعتباری ظاهری حال بووە، چونکە پێغەمبەری خوا (ﷺ) تەرکی کرد، لەسەردەمی ئەبو بەکریش ئەنجام نەدرا. (الاعتصام) لاپەڕە (١٤١).

فەرموودەکە بەڵگەیە بۆ زەمی بیدعە کردن و خۆ پاراستن لێی، چونکە وەسفی کردووە بە گومڕایی و خاوەنەکەشی شایستەی چوونە ناو ئاگرە، ئەم دەقە ڕوون و ئاشکرایە و پێویستی بە لێکدانەوەی تر نییە و هیچ بیدعەیەکی تایبەت نەکردووە هەموو بیدعەیەک دەگرێتەوە، سەبارەت بە دابەش کردنی بیدعە بۆ (حسنة) و (سیئة) هیچ بەڵگەی شەرعی نەهاتوون.

ابن عمر خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: (هەموو بیدعەیەک گومڕاییە ئەگەر چی خەڵک بە باشیش بزانن). (شرح اعتقاد أهل السنة) (١/٩٢) إسنادە صحیح.

ابن مسعود خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (شوێن قورئان و سوننەت بکەون و شت دامەهێنن، بە تەئکید ئەمە بەسە بۆتان). أخرجە الدارمي (١/٦١) وإسنادە صحیح.

ابن تیمیة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بۆ کەس نییە بوەستێت بەرامبەر ئەم وتەی پێغەمبەری خوا (ﷺ): (کل بدعة ضلالة)، بۆ کەس نییە فەرموودەکە لەسەر گشتیەتی لابدات، نابێت بگوترێ: هەموو بیدعەیەک گومڕایی نییە، چونکە ئەمە لە دژی وتەی پێغەمبەر (ﷺ) وەستان نزیکترە لە (تأویل)). (الاقتضاء) (٢/٥٩١).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام