پرسیار: حوکمی نوێژکرن بە تەنوورەوە ئەگەر گۆرەویت لە پێدابێ دروستە یان نا؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر تەنورەکە شەرع بێ و لاشەی داپۆشی بێ هیچی تێدانییە، قاچیش ئەگەر گۆڕیەی لەپێ بێ هیچی تێدانیە، ئەگەر قاچ ڕووت بێت ئەمەیان جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان دەلێن قاچی ئافرەت عەورەتە و نابێت بەدیار بخات لەناو نوێژدا، کە ئەمە وتەی شافعی و حنابلە و مالکی.
دووەم: هەندێک زانای تر دەلێن قاچی ئافرەت عەورەت نییە دروستە بەدیار بخات لەناو نوێژدا، کە ئەمە وتەی حەنەفی و ابن تیمیە.
وتەی ڕاست واجب نییە ئافرەت دەست و پێی داپۆشێت لەناو نوێژدا، چونکە هیچ بەلگە نەهاتوون، سەبارەت بە بازوو زانایان دەلێن عەورەتە لەناو نوێژ، بەلام ئەگەر بێ ویستی بەدیار بکەوێت یان ئاگای لێ نەبێت دەلێن نوێژی دروستە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پێغەمبەر (ﷺ) خۆی بێ دەنگ کردووە لە ئەنداماکانی تر لاشەی ئافرەت بۆ داپۆشین لەناو نوێژ یان لەبەر ئەوە خۆی بێ دەنگ کردووە چونکە عەورت نین یان لەبەر ئەوە بووە کە خۆداپۆشین زانراوە.، خۆی بێ دەنگ کردووە بۆ ڕوخسار چونکە داپۆشینی واجب نییە، هەروەها بێ دەنگ بووە لە هەردوو دەست ئایا دەلێین چونکە داپۆشینی زانراو بووە یان دیار خستنی زانراو بووە؟ وەلام: هەردوو احتمال هەیە، لەبەر ئەوە جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان لە واجبی داپۆشینی دەست و قاچ لەناو نوێژدا، هەندێک دەلێن واجبە، وە هەندێکی تر دەڵێن سوننەتە، ئەو وتەی دەلێت واجب نییە دەست و قاچ داپۆشی ئەمەیان دیارترە، بەلام ئەوەی دەلێت واجبە ئەمەیان بۆ دلنیایی باشترە، لەسەر ئەوە ئێمە فەرمان بە ئافرەت دەکەین دەست و قاچی داپۆشێت، بەلام ئەگەر نوێژ بکات دەست و قاچی دیار بێت پاشان پرسیار بکات فەرمانی پێ ناکەین نوێژ دووبارە بکاتەوە).فتح ذي الجلال والإكرام (٢/٢٦٧).
ئەوەی باسمان کرد مەبەستمان ئافرەتی ئازاد بوو، سەبارەت بە ئافرەتی بەندە زۆربەی زانایان دەلێن لەناوک تا ئەژنۆ، جگە لە ابن حزم نەبێت دەلێت عەورەتی وەک هی ئافرەتی ئازادە.