پرسیار: ئایا لە سوجدەی سەهو پەنجە دەجولێنیت وەک پەنجە جولاندنی تەحیات؟
وەڵام: بابەتەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئایا سوجدەی سەهو تەحیاتی تێدا دەخوێندرێت یان نە، جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارت بە تەحیات خوێندن دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سوجدەی سەهو ئەگەر دوای سەلام بێت تەحیات دەخوێنی پاشان سەلام دەدەیتەوە، كە ئەمە وتەی بەناوبانگی حنابلە، مالکی و حەنەفی یە، بەلگە:
١ـ عن عمران بن حصین رضی الله عنها أَن النبى (ﷺ): (صلى بهم فَسَهَا فسجد سجدتين، ثم تشهد، ثم سلم). رواە ابوداود (١٠٣٩)، والترمذى (٣٩٠).
واتە: (پێغەمبەر (ﷺ) نوێژی بەهاوەڵان کرد و سەهوی کرد، دوو سوجدەی سەهوی برد و پاشان تەحیاتی خوێند پاشان سەلامی داوە).
ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشکرایە کە تەحیات دەخوێنرێت بۆ سوجدەی سەهو ئەگەر دوای سەلام دانەوە بوو.
دووەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سوجدەی سەهوی دوای سەلام تەحیات ناخوێنریت، کە ئەمە وتەی ئەوزاعی و شافعی و ابن تیمیە و ابن عثیمینە، بەلگە:
١ـ عمران بن حصین دەلێت : پێغەمبەر (ﷺ) نوێژی عصر کرد و سەلامی دایەوە لە ڕەکاعەتی سێیەم، پاشان چووە ماڵەوە، پیاوێک هەستا پێیان دەوت الخرباق، دەستەکانی درێژ بوون وتی: ئەی نێردراوی خوا ، ئەو پیاوە سەهو کردنی نوێژی ئێوارەی بۆی باس کرد، پێغەمبەر دەرچوو توڕەبوونی پێوە دیار بوو، جلی خۆی رادەکێشا تا گەیشتە خەڵک وتی: (ئەم پیاوە ڕاست دەکات؟)، هاوەلان وتیان: بەلێ، یەک ڕەکاعەتی تری کرد پاشان سەلامی داوە، پاشان دوو سوجدەی برد پاشان سەلامی داوە. رواە مسلم (۲۲۱).
زانایان دەلێن ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشکرایە کە تەحیات ناخوێندرێت، وتەی ڕاست وتەی دووەمە کە تەحیات ناخوێندرێت، چونکە فەرموودەی عمران بن حصین کە رواە ابوداودە فەرموودەکە لاوازە.
ابن المنذر لە کتێبی الأوسط (٣/٣١٧) دەفەرمووێت: (ریوایەتی باسی تەحیات دەکات شاذە)، هەروەها ابن حجر عسقلانیش لە (فتح الباري)دا (٣/٩٩) هەمان قسە دەکات کە شاذە، هەروەها بەیهەقیش لە السنن الکبری (٢/٣٥٥) دەفەرمووێت: فەرموودەکە شاذة.
ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (تەحیات خوێندن بۆ سوجدەی سەهو هیچ فەرموودەی ڕاست نقل نەکراوە لە پێغەمبەرەوە (ﷺ)). الاستذكار (٤/٣٨٢).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لی بێت دەفەرمووێت: (هیج فەرموودەی ڕاست لە پێغەمبەرەوە (ﷺ)
جێیگیر نەبووینە). المجموع (٤/١٥٧).