سەردێری پرسیار:حوکمی قورئان لێدان لە مزگەوتەکان پێش نوێژی هەینی چیە؟

بەرواری دانان :2023-09-16 کۆدی پرسیار:3105

پرسیار:

پرسیار: حوکمی قورئان لێدان لە مزگەوتەکان پێش نوێژی هەینی چیە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن خوێندنەوەی قورئان لە ڕۆژی هەینی پێش وتار لە مزگەوت شتێکی داهێنراوە، چونکە:

١ـ هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون لەسەر خوێندنەوەی قورئان لەم کات و شوێنە بە دەنگ، هەروەها کردەوەی پێشینەکان نەبووە.

٢ـ کاتی خوێندنەوەی قورئان نابێت دەنگ بەرز بکرێتەوە، بۆ ئەوەی کەسانی تر سەرقال نەکات، چونکە هەیە نوێژ دەکات و هەیە قورئان دەخوێنێتەوە و هەیە سەلاوات دەخوێنێت و زیکر دەخوێنێت، پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (لا يجهر بعضكم على بعض بالقرآن).

٣ـ ئەوەی سوننەت لەسەری هاتبێت نوێژی سوننەتی مطلق ئەنجام دانە تا وتارخوێن دێتە سەر مینبەر.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام