پرسیار: حوکمی سەردانی گۆڕستان کردن لە ڕۆژێکی دیاریکراوی هەفتە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سەردانی کردنی گۆڕستان هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون ڕۆژی دیارکردبێت، سەبارەت بەوەی ڕۆژێک دیار دەکات لە هەفتە دوو حاڵەتە:
یەکەم: کەسەکە ڕۆژێک دیار دەکات ئەو ڕۆژە بە باشتر و خێرتر دادەنێت بۆ سەردان کردن، ئەمەیان نابێت و شتێکی داهێنراوە.
دووەم: کەسەکە ڕۆژێک دیاردەکات لەبەر ئەوەی تەنها لەو ڕۆژەدا کاتی هەیە، هیچ تایبەتمەندی بەو ڕۆژە نەدات، ئەوە هیچ تێدانییە.