پرسیار: زێڕم کڕیوە عەیبی تێدایە، دروستە بۆی بگەڕێنمەوە و پارە وەرنەگرمەوە زێڕی تر بکڕمەوە هەر لەو دوکانە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک عەیبێکی بینی لە زێڕدا، بۆی هەیە بگەڕێنێتەوە و پارەی خۆی وەربگرێتەوە، ئەگەر بییەوێت زێڕ لەو دوکانە بکڕێتەوە بۆی هەیە پارە وەربگرێتەوە و بکڕێتەوە، بۆی هەیە پارە وەرنەگرێتەوە زێڕی تر بکڕێتەوە، چونکە:
١ـ فەسخ کردنەوە مەرج نییە دەست بە دەستی تێدابێت.
٢ـ دەبێ بە نرحی ڕۆژ بێت، واتە ئەگەر زێڕ بکڕێتەوە دەبێت بە نرخی ئەو ڕۆژە بێت کە دەکڕێت نەک نرخی پێشتر کە کڕیویەتی عەیبی هەبووە.