پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر لێزەر و جوانکاری؟
وەڵام: زانایان دەڵێن جوانکاری دوو جۆرە:
یەکەم: ئەگەر جوانکاری لوت بکات لوتی هیچ عەیبی نەبێت بەلکو تەنها دەیەوێت جوانتر بێت یان جوانی زیاد بکات ئەمەیان نابێت و حەڕامە.
دووەم: ئەگەر جوانکاری لوت بکات لەبەر عەیب، چونکە لوتی بەجۆرێکە بۆ ناشرینی بە عەیب حساب دەکرێت، یان لوتی بریندار بووە و تێک چووە، ئەمەیان دروستە جوانکاری بۆ بکەیت، ئەمەیان دەچێتە ژێر لادان و داپۆشینی عەیب.
النمص: باریک کردنی برۆیە یان رێک خستنە بۆ ئەوەی جوان بێت.
النامص: ئەو کەسەیە کە برۆی بۆ باریک و ڕێک دەکات.
المتنمصة: ئەو کەسەیە کە داوای کردووە برۆی بۆ باریک ڕێک بکرێت.
بەلگە هاتوون لە قورئان و سونەت کە النمص حەڕامە:
ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (و لامرنهم فلیغرن خلق اللە) [النساء: ١١٩].
ـ فەرموودەی ابن مسعود دەفەرمووێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا (ﷺ) بوو دەیفەرموو: (لعن اللە النامصات و المتنمصات). رواە البخاری (٥۹۳۱) ، مسلم (۲۱۲٥).
واتە: نەفرەتی خوا لەو ژنانە بێت کە برۆ دەردێنن و باریک دەکەن، وە لەوانەش کە داوا دەکەن برۆیان بۆ دەربهێنرێت و باریک بکرێت.
دەرهێنانی موو یان تاشین یان کورت کردن لە ڕوخسار ئەم چەند حالەتانەن:
حالەتی یەکەم: دەرهێنانی مووی بڕۆ حەڕامە بۆ پیاو و ژن، دەرهێنانی مووی ڕیشیش حەڕامە تاوانێکی گەوریە.
حالەتی دووەم: کورت کردن یان تاشینی مووی برۆ بۆ پیاو ژن نابێت حەڕامە، بەلام لە تاوان دا هەندێک دەلێن کەمێک سوکترە لە دەرهێنان، بەلام هەر حەڕامە و نابێت، چونکە دەربهێنی یان کورتی بکەیت هەر گۆڕینی دروست کراوی خواییە.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت: (نابێت برۆ دەربهێنی و کورتی بکەیت).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت: (هیچ جیاوازی نییە لە نێوان دەرهێنان و تاشین و کورت کردن ئەم وتەیە دڵنیاترە بێ گومان).
حالەتی سێیەم: دەرهێنانی مووی نێوان هەردوو برۆ و نێو چاو و سەروی ڕومەت، دوو وتە هەیە:
ـ هەندێک زانا دەلێن دروستە چونکە بە برۆ حساب ناکرێت، وە نمص تەنها دەرهێنانی مووی برۆ دەگرێتەوە.
اللجنة الدائمة پرسیاری لێکرا حوکمی ئیسلام چییە سەبارەت بە دەرهێنانی مووی نێوان هەردوو برۆ ؟ دەلێن: (دروستە دەریان بهێنیت چونکە بە برۆ حساب ناکرێن) (٥/۱۹۷).
ـ هەندێک زانا دەلێن حەڕامە، چونکە نمص دەرهێنانی مووە لە روخسار، تایبەت نییە بە دەرهێنانی برۆ، سەروی ڕومەت ڕیشە ئەگەر ڕیش نەبێت مووی لێ ناهێت.
دەلێین گومان تێدا نییە باشتر وایە وازی لێ بهێنیت خۆت لە خیلاف ڕزگار بکەیت مەگەر کەسێک شێوەی زۆر ناشیرین ببێت دەڵێن دەتوانێ لابدات بەلام بە کورت کردن یان تاشین نەک دەرهێنان، چونکە دەرهێنان زیانێکی زۆری هەیە، برۆش بەهەمان شێوە دەتوانی ڕێکی بکات ئەگەر زۆر ناشیرین بوو.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەرهێنانی مووی ڕیش و ڕوخسار حەڕامە و بە نمص حساب دەکرێت، چونکە نمص دەرهێنانی مووی ڕوخسار و ڕیشە) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الحادي عشر - باب السواك وآداب الفطرة.
زانایان دەڵێن لادانی خال یان موو بەهۆی لێزەرەوە دوو حالەتە:
یەکەم: ئەگەر کەسێک زۆر خاڵ یان مووی لەسەر ڕوومەتی بێت، یان خالەکان گەورە بن بە عەیب حساب بکرێن، لەم حالەتە دروستە لابدرێت.
دووەم: ئەگەر خالەکان زۆر نەبن و گەورە نەبن و بە عەیب حساب نەکرێت، کەسەکە لابدات بۆ جوانکاری، ئەمەیان دروست نییە.
سەبارەت بە لابردنی خاڵ یان موو بەهۆی لێزەرەوە ئەگەر زیانی نەبێت دروستە، واللە ٲعلم.
زانایان دەڵێن سوننەتە ئافرەت مووی سمێل ڕیشی لابدات، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی یە، چونکە:
ـ چونکە ئەم مووانە لە شوێنێک ڕوواون شوێنی نییە.
ـ ڕووانی موو لەم شوێنە شێواندنی سروشتی ئافرەتە.(المجموع) للنووي (١/٣٧٨)، (تحفة المحتاج) للهيتمي (١/٢٠٥)، (مجموع فتاوى ابن باز) (٦/٤٠٢).
مالکی یەکان بۆ ئەوە چوون واجبە مووی ڕیش و سمێل لابدات. (مواهب الجليل) للحَطَّاب (٤/٢٢٠)، (الشرح الكبير) للدردير (١/٩٠)، (الدر المختار للحصكفي وحاشية ابن عابدين) (٦/٣٧٣).
دروستە موو دەربێنێت یان بتاشی یان لابدات بە هەر هۆکارێکی تر.
لادانی موو بۆ ئافرەت زیاتر ڕێگەی پێدراوە لە پیاو، سەبارەت بە پیاو سێ جۆری مووی هەیە:
١ـ جۆرێکیان فەرمانی پێکراوە بە هێشتنەوەی، وەک مووی ڕیش.
٢ـ جۆرێکیان فەرمانی پێکراوە بە کورت کردن و دەرهێنانی، وەک مووی سمێل و بن هەنگڵ و خوارەوە.
٣ـ جۆرێکیان شەرع باسی نەکردووە، ئەویش مووەکانی تری لاشەیە، هەندێک دەڵێن باشتر وایە پیاو وازی لێ بێنێت و ئافرەتیش لایبدات.
سەبارەت بە مووی عەورەت ئەگەر کەسێکی تر لێزەری بۆ بەکاربێنێت دروست نییە، لەبەر کەشف بوونی عەورەت، بۆیە دەتوانێت خۆی بەکاری بێنێت یان جیهازی بچووک لێزەر هەیە خۆی بکڕێت و بەکاری بێنێت.