پرسیار // ئایا دروستە لە مانگی ڕەمەزان دوای نیوەڕۆ سیواک بکەیت ؟
وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سێ وتە هەیە :
یەکەم // هەندێک زانا دەلێن باش نییە سیواک بکرێت دوای نیوەڕۆ ، کە ئەمە وتەی شافعی ، هەندێک حنابلەیە ، بەلگە :
(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ٳذا صمتم فاستاكوا في الغداة لاتستاكوا بالعشي )) رواە الدارقطني رقم (۲/۲۰٤) , و ٳسنادە ضعیف
واته : ئەگەر بە ڕۆژوو بوون سیواک بکەن لە بەیانی هەتا نیوەڕۆ ، سیواک مەکەن دوای نیوەڕۆ .
(۲ پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت (( لَخُلُوفُ فَمِ الصَّائِمِ أَطْيَبُ عِنْدَ اللهِ مِنْ رِيحِ الْمِسْكِ )) رواە البخاری (۱٨۹٤) ، مسلم (۱۱٥۱)
واتە : بۆنی دەمی ڕۆژوو گر خۆشەویست ترە لە لای خوای گەورە لە بۆنی میسک .
سیواک کردن دوای نیوەڕۆ بۆنی دەم لا دەدات ئەم پاداشتە ناهێلێت .
(۳) قیاس دەکەن لەسەر خوێنی شەهید ، هەروەک چۆن خوێنی شەهید ناشورێت چونکە جوانترین ڕەنگی دەبێت و بۆنی خۆشەویستترە لە لای خوای گەورە لە بۆنی میسک ، ئەمەشیان بەهەمان شێوە .
دووەم // هەندێک زانا دەلێن دروستە دوای نیوەڕۆ سیواک بکەیت ، کە ئەمە وتەی حنفیە ، بەلگە :
(۱) حديث عامر بن ربيعة رضي الله عنه في (السنن) قال : (( رأيتُ رسولَ الله صلى الله عليه وسلم ما لا أُحْصِي يَتسوَّكُ وهو صائم ))
واتە : پێغەمبەرم بینیووە ئەوەندە سیواکی دەکرد نە دەژمێردرا وە بە ڕۆژووش بوو .
(۲) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ : أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( لَوْلاَ أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي أَوْ عَلَى النَّاسِ لَأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ مَعَ كُلِّ صَلاَةٍ )) رواە البخاري (٨۱٦)
واتە : ئەگەر بارگرانی نەبوایا لەسەر ئومەتەکەم فەرمانم دەکرد سیواک بکەن لەگەل هەموو نوێژێک .
فەرموودەکە دەلێن لە لای هەموو نوێژێک جا چ نوێژی سونەت بێت یان واجب ، وە نوێژەکە پێش نیوەڕۆ بێت یان دوای نیوەڕۆ .
(۳) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( السواك مطهرة للفم مرضاة للرب )) ٲخرجە النسائی (۱|۱۰) ، و ٲحمد (٤۰|۲٤۰ ــ۲٤۱) ، وابن خزیمة (۱|۷۰) .
لەم فەرموودەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە سیواک پاکەرەوەیە بۆ دەم ، یەکێک لە مەرجەکانی نوێژ پاک و خاوێنی یە ، دەم خاوێن کردن لە تەواوی نوێژە ئەگەر دوای نیوەڕۆش بێت .
سێیەم // هەندێک زانا دەلێن باش نییە سیواکی تەڕ بکەیت پێش نێوەڕۆ و پاش نێوەڕۆ ، کە ئەمە وتەی مالکی ، وتەیەکە لە وتەکانی احمد .
وەلام بۆ وتە یەکەم :
(۱) ئەوەی فەرموودەی هاتووە کە نەهی کردووە لە سیواک کردن دوای نیوەڕۆ لاوازە .
(۲) بۆنی دەمی ڕۆژوو گر هی دەم نییە بەلکو بۆنەکە لە گەدەوە دێت بۆ دەم ، دەم بشۆیت یان سیواک بکەیتیش بۆن هەر دەمێنێت .
(۳) قیاس کردن لەسەر خوێنی شەهید پێچەوانەی فەرموودەی ڕوون و ئاشکرایە .
وتەی ڕاست دروستە و سونەتە سیواک بکەیت دوای نیوەڕۆ .
ابن عثیمین رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست ئەوەیە بۆ ڕۆژووگر دروستە سیواک بکات هەروەک چۆن سونەتە بۆ بێجگە لە ڕۆژووگر لە هەموو کاتێک بکات . )) شرح بلوغ المرام ج۱ لاپەڕە ۲٤۲
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ