پرسیار: حوکمی خوێندنەوەی قورئان لەناو نوێژدا بە هێواشی لە ڕەکاعەتێک و لەسەرخۆ لە ڕەکاعەتێکی تردا؟
وەڵام: زانایان دەڵێن خوێندنەوەی قورئان سێ جۆرە:
یەکەم: (التحقیق): خوێندنەوەی قورئان بە هێواشی بێ ئەوەی درێژ بێتەوە.
دووەم: (التدویر): خوێندنەوەی قورئانە بە شێوەی مام ناوەند.
سێیەم: (الحدر): خوێندنەوەی قورئانە بەشێوەی خێرا بێ ئەوەی وشەکان تێکەڵکێش بکەیت بە یەکتری.
دەتوانی لە دوو ڕەکاعەت بە دوو جۆری جیاواز بخوێنیتەوە، باشتریش وایە بە یەک جۆر بخوێنیتەوە.