پرسیار: دەکرێت باسی وەستان بکەن لە قورئان خوێندنەوە کامەی دروسته؟
وەڵام: الوقف: بریتی یە لە وەستان لەسەر وشەیەک بە نییەتی تەواو کردنی خوێندنەوە و لەگەڵ هەناسە دانەوە.
یەکەم: الوقف الاضطراري: واتە: وەستانی ناچاری، ئەویش ئەوەیە قورئان خوێن ناچارە بۆ وەستان لە خوێندنەوە جا لەبەر هەر هۆکارێک بێت، وەک پژمین و کۆخە و شلەژان یان گریان.
دووەم: الوقف الاختیاري: واتە: وەستانی بە ئارەزووی خۆت، ئەمەش دابەش دەبێت بۆ دوو جۆر:
الوقف الجائز: واتە: وەستانی دروست و ڕێگەپێدراو، ئەمەش دابەش دەبێت بۆ سێ بەش:
١- الوقف التام: وەستانی تەواو، ئەویش ئەوەیە دەوەستیت لەسەر خوێندنەوەیەک ماناکەی تەواو بووە و پەیوەست نییە بە دوای خۆیەوە بە مانا و دەق، نموونە کۆتایی سورەتەکان و کۆتایی باسکردنی سیفەتی ئیمانداران یان کافرەکان یان دووڕووەکان، یان باسکردنی بەهەشت یان دۆزەخ یان کۆتایی چیڕۆکێک، نموونە:
- ﴿أُوْلَٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدٗى مِّن رَّبِّهِمۡۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ﴾.
- ﴿وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ﴾.
٢- الوقف الکافي: ئەویش ئەوەیە دەوەستیت لەسەر خوێندنەوەیەک ماناکەی تەواو بووە و پەیوەستیشە بە دوای خۆیەوە بە مانا نەک دەق، نموونە: ﴿وَمَا هُم بِمُؤۡمِنِينَ﴾
٣- الوقف الحسن: ئەویش ئەوەیە دەوەستیت لەسەر خوێندنەوەیەک ماناکەی تەواو بووە و پەیوەستیشە بە دوای خۆیەوە بە مانا و دەق، نموونە:
- وەستان لەسەر ناوی (اللە): ﴿ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ﴾
- وەستان لەسەر وشەی: المؤمنون: ﴿قَدۡ أَفۡلَحَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ١ ٱلَّذِينَ هُمۡ فِي صَلَاتِهِمۡ خَٰشِعُونَ﴾
الوقف الممنوع: واتە: وەستانی قەدەغەکراو، ئەویش دابەش دەبێت بۆ دوو جۆر:
الوقف القبیح: واتە: وەستانی قەدەغەکراو، ئەو وەستانەیە کە ماناکەی تەواو نابێت، وەک وەستان لەسەر (مبتدٲ) بێ ئەوەی (خبر)یش لەگەڵ بخوێنیتەوە، یان وەستان لەسەر (فعل) بێ ئەوەی فاعل لەگەڵی بخوێنیتەوە، یان وەستان لەسەر (فاعل) بێ ئەوەی (مغعول بە) لەگەڵی بخوێنیتەوە، یان وەستان لەسەر (شرط) بێ ئەوەی وەڵامی مەرج لەگەڵ بخوێنیتەوە، نموونە:
ـ وەستان لەسەر (قال) لە وتەی: ﴿قَالَ ٱللَّهُ﴾
ـ وەستان لەسەر (محمد) لە وتەی: ﴿مُّحَمَّدٞ رَّسُولُ ٱللَّهِۚ﴾
الوقف الأقبح من القبیح: ئەویش ئەوەیە وەستانە لە شوێنێک پێچەوانەی مەبەستی ئایەتەکە، نموونە:
- وەستان لەسەر وشەی: (یستحیي) لە وتەی: ﴿۞إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَسۡتَحۡيِۦٓ أَن يَضۡرِبَ مَثَلٗا مَّا بَعُوضَةٗ فَمَا فَوۡقَهَاۚ﴾
- وەستان لەسەر وشەی: (الصلاة) لە وتەی: ﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقۡرَبُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنتُمۡ سُكَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَعۡلَمُواْ مَا تَقُولُونَ﴾
- وەستان لەسەر وشەی: (الظالمین) لە وتەی: ﴿يُدۡخِلُ مَن يَشَآءُ فِي رَحۡمَتِهِۦۚ وَٱلظَّٰلِمُونَ مَا لَهُم مِّن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٍ﴾