سەردێری پرسیار: ئایا فەرموودەی زەعیف لە عیبادات کاری پێدەکرێت؟

بەرواری دانان :2023-09-23 کۆدی پرسیار:3114

پرسیار:

پرسیار: ئایا فەرموودەی زەعیف لە عیبادات کاری پێدەکرێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە کار بە فەرموودەی لاواز بکرێت بە مەرج:

١ـ فەرموودەکە دەبێت لە فضائل الٲعمال بێت.

٢ـ دەبێت کردەوەکە لەژێر ئەسڵێکی کردەوە پێکراو بێت.

٣ـ نابێت فەرموودەکە زۆر لاواز بێت.

٤ـ نابێت باوەڕی وابێت کاتی کردەوە پێکردن ئەمە جێگیربووە، بەڵکو باوەڕی وابێت لە بابەتی دڵنیایی کاری پێ دەکات.

کردەوە کردن بە فەرموودەی لاواز لە بابەتی سوننەت نییە، چونکە سوننەتی حوکمێکی شەرعی جێگیر نابێت مەگەر بە بەڵگەی شەرعی، هەر کەسێک کردەوەیەک جێگیر بکات بە سوننەت بەبێ بەڵگەی صحیحی شەرعی ئەوە شتێکی لە شەرع داناوە بێ ئەوەی شەرع ئیزنی دابێت، بەڵکو مەبەستی زانایان ئەوەیە کردەوەکە جێگیربووبێت بە دەقێک یان ئیجماع، دواتر فەرموودەیەکی لاواز هەبێت لەسەری.

نموونە: چاکە کردن لەگەڵ دراوسێ یان نوێژی چێشت تەنگاو یان هەر عیبادەتێکی تر کە ئەسلی هەیە لە شەرعدا و بەڵگەی صحیح لەسەری هاتوون، بەڵام هەندێک فەرموودە هاتوون لە سەنەد لاوازن باسی فەزلی ئەو عیبادەتە دەکات، ئەمەیان ئەگەر ڕاست بێ سوودی بۆی هەیە ئەگەرنا هیچ زیانی پێ ناکەوێت.

ئەگەر فەرموودەی لاواز هات لەسەر شێوەی عیبادەتە یان زیکر یان خوێندنەوەی سورەتێکی دیاریکراو، ئەمەیان دروست نییە، چونکە ئەم وەسفە دیاریکراوەجێگیر نەبووە بە بەڵگەی شەرعی.

کردەوە کردن بە فەرموودەیەک کە لاوازە لە بابی (فضائل الٲعمل) نەگەر نەزانرێ درۆیە دروستە پاداشتەکەی کردەوەی پێ بکەی و باس بکرێ، هیچ زانایەک نەیفەرمووە شتەکە واجبە یان سوننەتە بە فەرموودەی لاواز. (مجموع الفتاوى) (١/٢٥٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام