پرسیار: نوێژ بۆ نوێژ دەبێتە کەفارەتی تاوان، مەبەست پێی تاوانی گەورەیە یان بچووکە؟ ئەگەر کەسێک تاوانی بچوک و گەورە تەوبەی کردبێت ساف بووبێت، چ پاداشت بۆی هەیە؟
وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون لێخۆش بوونی تاوان مەبەست پێی تاوانی بچووکە، تاوانی گەورە دەبێت تەوبە بکات، ابن تیمیە بۆ ئەوە چوون تاوانی گەورەش بە نوێژ و دەست نوێژ و ڕۆژوو لادەچن. (مجموع الفتاوی) لابن تیمیة (٧/٤٨٩).
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەبەست پێی تاوانی بچووکە، ئەگەر تاوانی بچووکی نەبوو ئومێدی ئەوە هەیە تاوانی گەورەی سووک بکرێت، ئەگەر تاوانی گەورەشی نەبوو ئەوە پلەکانی پێ بەرز دەکرێتەوە). (شرح صحیح مسلم) (٣/١١٦).