پرسیار: دروستە ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر (ﷺ) بە ڕۆژوو بین، کە ڕۆژەکە کەوتۆتە چوار شەممە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەری خوا دوو حاڵەتە:
١ـ ڕۆژی لەدایک بوون دەکەوێتە دوو شەممە، دروستە بەۆژوو بێت لەبەر بەڕۆژی بوونی پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە ڕۆژی دوو شەممە، هۆکاری بەڕۆژوو بوونەکەی:
ـ وەک شوکری خوای گەورە کردن بە لەدایک بوونی لەو ڕۆژەدا و دابەزینی وەحی بۆی.
ـ لەبەر فەزلی ڕۆژی دوو شەممە.
٢ـ تایبەت کردنی ساڵ یان (١٢) ربیع الاول لە هەموو ساڵێکدا بیدعەیە و پێچەوانەی سوننەتە، هەروەها ئەگەر بکەوێتە هەینی کەراهەتی تایبەت کردنی هەینیش بۆ ڕۆژوو داخل دەبێت.
لەوانەیە کەسێک بپرسێت پێغەمبەری خوا (ﷺ) بەڕوونی دەفەرمووێت: (ذاك یوم ولدت فیە)، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە چونکە لەو ڕۆژە لەدایک بووە؟
وەڵام: دەڵێین پێشینەکان بەم شێوەیە لەم فەرموودەیە تێنەگەیشتوون و کردەوەیان پێ نەکردووە بەم شێوەیە، بۆیە تایبەت کردنی ڕۆژوو لە ساڵێکدا شتێکی داهێنراوە.
هەروەها ئەگەر مەولود بکەوێتە دوو شەممە کەسێک تەنها بەبۆنەی مەولودەوە بەڕۆژوو بێت لە ساڵێکدا نەک لەبەر فەزلی ڕۆژووی دوو شەممە، ئەمەشیان پێچەوانەی سوننەتە و داهێنراوە.