پرسیار: کەسێک لەناو کەشتی مرد لەگەڵ ئێمە، ئایا تاوانبار دەبین کە فڕێمان داوەتە ناو دەریا؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەر کەسێک بمرێت لەناو کەشتی، کەسەکانی ناو کەشتی نەیانتوانی بگەینە سەر وشکانی، لەم حاڵەتە مردووەکە فڕێ دەدەنە ناو دەریا، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، چونکە:
ـ عوزریان هەیە لەوەی ناتوانن لە وشکانی بشارنەوە.
ـ ئەمین نین لە تێکچوون و گۆڕانی لاشەی مردووەکە.
ـ ترسی زیانی هەیە. (المغني) لابن قدامة (٢/٣٧٣)، (الذخيرة) للقرافي (٢/٤٨٠)، (مراقي الفلاح) للشرنبلالي لاپەڕە (٢٢٧).