پرسیار: حوکمی بانگ و قامەت بۆ نوێژی جەژن؟
وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوۆن نوێژی جەژن بانگ و قامەت نییە، هەندێک زانا ئیجماع نەقڵ دەکەن.
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن بانگ و قامەت ناکرێت بۆ نوێژی جەژن). (شرح النووي على مسلم) (٦/١٨٩).