پرسیار // ئایا دروستە لە کاتی بە ڕۆژوو بوون ددانەکانت بشۆیت ؟
وەلام // زانایان دەلێن دروستە ددانەکانت بشۆی لە کاتی بەڕۆژوو بوون بەلام دەبێت خۆت بپارێزی لەوەی شتێک بچێتە ناو گەدە ، وە باشتریش وایە شەو ددانەکانت بشۆی ، ئەگەر لە ڕۆژیشدا بشۆی ڕۆژووت ناشکێت .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خاوێن کردنی ددان بە معجون ڕۆژوو ناشکێنێت وەک سیواک ، وە دەبێت خۆی بپارێزێت لەوەی شتێک بچێتە ناو گەدەی ، ئەگەر شتێک چووە ناو گەدەی بێ ویستی ئەو قەزا کردنەوەی لەسەر نییە . )) فتاوی ابن باز ج۱٥ لاپەڕە ۲٦۰
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بە کارهێنانی معجونی ددان ڕۆژوو ناشکێنێت ئەگەر قوتی نەدات ، بەلام من وای دەبینم ڕۆژووگر بە ڕۆژ بەکاری نەهێنێت بەلکو بەشەو بەکاربهێنێت باشتره ، چونکە ئەم معجونە داخل بوونی بەهێزە ، جار هەیە دەچێتە ناو زگ هەستی پێ ناکەیت . )) مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج ۱۹
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە ، بەلام باشتر وایە ئەمە بەکارنەهێنت چونکە معجون بەهێزە بۆ گەیشتن بە گەروو ، لەجیاتی ئەوەی لە ڕۆژدا دەکرێت لەشەودا بکرێت باشترە )) شرح الممتع ج٦ لاپەڕە ٤۰٦ ــ ٤۰۷
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ