سەردێری پرسیار:جیاوازی چییە لەنێوان: (الْمِرَاء)، (الْجِدَال)؟ 

بەرواری دانان :2023-10-10 کۆدی پرسیار:3131

پرسیار:

پرسیار: جیاوازی چییە لەنێوان: (الْمِرَاء)، (الْجِدَال)؟ 

دەقی وەڵام:

وەڵام: (الجِدال): زۆربەی جار ئەو مانایە دەدات کەسێک پاڵ بە کەسی بەرامبەرەوە دەنێت لەبەر پوچی وتەکەی جا بە بەڵگەوە بێت یان شوبهە یان مەبەست پێی ڕاست کردنەوەی قسەی بێت. (التعريفات) لاپەڕە (٧٤).

(المِراءُ): مناقشەکردنە لەگەڵ کەسێک بۆ ڕوونکردنەوەی هەڵەکەی و بێ دەنگ کردنی، بۆ ئەوەی خۆی پێ بەرز بکاتەوە، یان تەعن دانە لە قسەی کەسی تر بۆ بەدیارخستنی هەڵەکەی، هیچ مەبەستی تری نییە تەنها بەکەم دانانی کەسی تر نەبێ، زۆربەی جار ئەم مانایە هەڵدەگرێت. (مختصر منهاج القاصدين) لأبي العباس بن قدامة لاپەڕە (١٦٦)، (التعريفات) جرجاني لاپەڕە (٢٠٩).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام