سەردێری پرسیار: حوکمی ناونان لە مناڵ بە: (مؤمن)؟

بەرواری دانان :2023-10-11 کۆدی پرسیار:3135

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ناونان لە مناڵ بە: (مؤمن)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن مەکروهە ناو لە مناڵ بنێیت بە (مؤمن) لەبەر دوو شت:

١ـ ئەم ناوە تەزکیەی تێدایە.

٢ـ ڕەشبینی تێدایە، ئەگەر بگوترێ: ئایا (مؤمن)ت بینیوە لە مال، یان (مؤمن)ت بینیوە، ئەگەر بگوترێ: نەخێر، ئەگەر لە ماڵەوە نەبێ یان نەی بینی بێت، ئەوە ئەم وشەیە مەکروهە لەبەر ئەوەی گومانی ئەوە دەبردرێت هیچ ئیماندارێکی نەبینیوە یان لە هیچ ئیماندارێک لە ماڵەوە نییە.

(المؤمن) بە (ال) ناسراو ناوی خوای گەورەیە، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: (هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلَامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ) [الحشر:٢٣].

دەتوانی ناوی لە مناڵ بنێی: (عبد المؤمن).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام