پرسیار: ئەگەر ئیمام هەڵەیەک بکات لە نوێژدا سوجدەیەک زیاتر بەرێت یان ڕەکاعەتێک زیاتر بکات یان هەڵەیەک بکات لەنوێژدا دەبێت تەنها ئیمامەکە سوجدەی سەهو بەرێت یان ئەوانەی تریش سوجدە بەرن؟ بەڵام ئیمام کە تەواو بوو پێ نەزانی هەڵەی کردووە مأمومەکان پێ بڵێن و چەند کەسێکیش بڕوات دوای چۆن دەبێ سوجدەکە بەرێت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- ئەگەر إمام هەڵەی کرد هەڵەی ئیمام بۆ مأمویشە، دەبێت مأمویش سوجدە ببات لەگەڵ ئیمام لەسەر وتەی زۆربەی زانایان.
٢- زانایان دەڵێن هەر کەسێک ڕەکاعەتێک زیاد بکات بە ئەنقەست نوێژی بەتالە، ئەگەر ڕەکاعەتێک زیاد بکات سەهو بکات ئەم دوو حالەتەیە:
یەکەم: یان نوێژ خوێن دەزانێت هەلەی کرد لەناو نوێژ، لەم حالەتە واجبە لەسەری بگەڕێتەوە و لەسەر زیادە نەڕوات، ئەگەر لەسەر زیادە بڕوات نوێژی بەتالە، کاتێک لە زیادە گەڕاوە دەبێت تەحیات بخوێنێت ئەگەر نەی خوێندبێ، پاشان سوجدەی سەهو دەبات دوای سەلام دانەوە.
دووەم: یان نوێژ خوێن دوای سەلام دانەوە دەزانێت هەلەی کردووە، لەم حالەتە نوێژی دروستە و سوجدەی سەهو دەبات دوای سەلام دانەوە لەبەر ئەو زیادەی لە نوێژی ڕوویداوە.
٣- دەبێت مأمومەکان ئیمام ئاگادار بکەنەوە لەناو نوێژ ئەگەر هەڵەی کرد.
٤- ئەگەر دوای سەلام دانەوە هەستیان کردن ئیمام هەڵەی کردووە ئەمەیان دوو حاڵەتە:
یەکەم: ئەگەر ماوەیەکی زۆری بەسەردا ڕۆیشت بێت، ئەمەیان سوجدەی سەهو نابەن و نوێژیان دروستە.
دووەم: ئەگەر ماوەیەکی کەمی بەسەردا ڕۆیشت بێت، ئەمەیان سوجدەی سەهو دەبەن.
سەبارەت بەوانەی دەرچوون و نەیان زانیوە، ئەمانە نوێژیان دروستە.