پرسیار // ئایا دروستە نیوەی کۆتای مانگی شەعبان بەڕۆژوو بیت ؟
وەلام // عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : ( إِذَا انْتَصَفَ شَعْبَانُ فَلا تَصُومُوا )) رواە أبو داود (۳۲۳۷) والترمذي (۷۳٨) وابن ماجه (۱٦٥۱)
واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مانگی شەعبان بە نێوە بوو ڕۆژوو مەگرن . ))
جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان ئایا ئەم فەرموودەیە ڕاستە یان نە ، دوو وتە هەیە :
یەکەم : هەندێک زانا دەلێن فەرموودە لاوازە ، کە ئەمە وتەی ئیمام احمد ، ابن معین ، ابو زرعة الرازي ، ..... هتد
لەسەر وتەی ئەمانە دروستە دوای نیوەی مانگی شەعبان بەڕۆژوو ببیت چونکە فەرموودەکە لاوازە .
دووەم : هەندێک زانا دەلێن فەرموودەکە ڕاست نییە ، کە ئەمە وتەی ترمذی ، ابن حبان ، حاكم ، طحاوي ، ابن عبدالبر ، ابن باز ، ........ هتد
بەلام چەند فەرموودە هاتوون بەلگەن کە دروستە ڕۆژوو بگریت لە نیوەی کۆتایێ مانگی شەعبان .
عن عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قالت : (( كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَصُومُ شَعْبَانَ كُلَّهُ ، يَصُومُ شَعْبَانَ إِلا قَلِيلا )) رواه البخاری (۱۹۷۰) ، ومسلم (۱۱٥٦) ، واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ڕۆژووی مانگی شەعبانی هەمووی دەگرت ، ڕۆژووی شەعبانی دەگرت ئیلا کەمێک نەبێت .
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( لا تَقَدَّمُوا رَمَضَانَ بِصَوْمِ يَوْمٍ وَلا يَوْمَيْنِ إِلا رَجُلٌ كَانَ يَصُومُ صَوْمًا فَلْيَصُمْهُ )) رواه البخاري (۱۹۱٤) ومسلم (۱۰۷۲) ، واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ڕۆژێک یاخود دوو ڕۆژ پێش ڕەمەزان بەڕۆژوو مەبن ، جگە لە کەسێک وەک عادەت ئەو ڕۆژەی گرتبێت با بەڕۆژوو ببێت )) .
مانای فەرموودەیە ئەوە دەگەیەنێت ڕۆژێک یان دووڕۆژ پێش ڕەمەزان نابێت ، کەواتە زیاتر لە دوو ڕۆژ پێش ڕەمەزان دروستە بە ڕۆژوو ببیت .
زانایان چەند وتەیەیان هەیە سەبارەت بە جمع لەنێوان ئەم فەرموودانە :
یەکەم : هەندێک زانا دەلێن ئەم ڕێگری کردنە باسی ڕۆژووی مطلقه ، بەلام ڕۆژووی معین دروستە ، نموونە : دوو شەم و پێنج شەم یان یەکێک ڕۆژێک نا ڕۆژێک بە ڕۆژوو دەبێت یان ڕۆژوو قەزا دەکاتەوە .
دووەم : هەندێک زانا دەلێن ئەو فەرموودەی نەهی کردووە دوای نیوەی شەعبان بە ڕۆژوو ببیت باسی کەسێکە ڕۆژوو کاری تێ بکات و لاوازی بکات بۆ ڕەمەزان ، بەلام ئەگەر کەسێک بوانێت دروستە ، کە ئەمە وتەی طحاویه لە کتابی شرح معاني الاثار ج۲ لاپەڕە ٨٤ ــ ٨٥ .
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە جەمعێکی باشە )) فتح الباري ج٤ لاپەڕە ۱۲۹
زۆر لە زانایان دەلێن نەهیەکە بۆ حەڕامی یە ، وە هەندێک دەلێن بۆ کەڕاهەتە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر فەرموودەکە ڕاست بێت ئەوە نەهیەکە بۆ حەڕامی نییە بەلکو تەنها بۆ کەڕاهەتە ، هەروەک چۆن هەندێک زانا بەمە وەریانگرتووە ڕەحمەتی خوایان لێ بێت ، ئیلا ئەگەر یەکێک عادەتی وابێت بە ڕۆژوو بێت ئەوە بە ڕۆژوو دەبێت ئەگەر دوای نیووەی شەعبانیش بێت . )) شرح ریاض الصالحین ج۳ لاپەڕە ۳۹٤
عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست خوا زاناترە ئەوەی کە بوترێت ئەوەی لە پێشتر ئەوەیە کە ڕۆژوو نەگریت ، وە بەشێوەیەکی بڕاوە نالێین مکروهە لەبەر ئەوەی فەرموودە لاوازە .......
ئەوەی بۆ من دیار بێت ڕۆژوو گرتن هیچی تێدا نییە هەتا دوای نیوەی شەعبان ، چونکە فەرموودەی ڕاست هاتوون کردەوەی پێغەمبەر بووە ، وە وتەی بەلگەیە کە دروستە . )) شرح بلوغ المرام ج۷ لاپەڕە ٤٥۰
پوختەی وەلامی زانایان :
(۱) هەندێک زانا دەلێن فەرموودە ڕاستە باش نییە دوای نیوەی شعبان بە ڕۆژوو ببیت ، بەلام باسی ڕۆژووی مطلقه نەک معین .
(۲) حیکمەت لەو نەهی کردنە ئەوەیە هەتا لاواز نەبیت بۆ ڕەمەزان .
(۳) زۆر لە زانایان دەلێن حەڕامە ، بەلام هەندێک دەلێن مکروهە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ