پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوەی ئێستا لە فەلەستین ڕوویداوە؟
وەڵام: سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای فەلەستین:
١- باشترین چەک بۆ موسڵمان ئەوەیە دوعا بۆ موسڵمانانی فەلەستین بکات.
٢- خۆشویستنی جولەکە و ڕق لێ بوونەوەی لە موسڵمانانی فەلەستین یان تەعن دان لە موسڵمانانی فەلەستین و حەز کردن بەوە جولەکە سەربکەون، ئەمەیان نیفاقە.
٣- داگیرکردنی خاکی فەلەستین ستەمە لە خەڵکی فەلەستین کراوە، طوفان أقصی هەر چەندە کاتەکەی هی ئەوە نەبوو دەست پی بکەن بەڵام تازە ڕوویدا دەبێ موسڵمان هەست بە ئازاری موسڵمان بکات.
٤- ئەوەی لە جیهادە ئەگەر چی بیدعەشی لەلا بێت و هەڵەشی هەبێت دەبێ دژی جولەکە دوعای بۆ بکرێت و پشتگیری بکرێت مادەم موسڵمانە، موسڵمانان هەموویان یەک دەستەن دژی کوفر ئەگەرچی ڕقیشمان لە بیدعە و هەڵەکەیە.
٥- موسڵمان دەبێت ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخانە بکات نەک بە سۆز و عاطفە، نەوەک بکەوێتە ناو تەلەی دوژمن و نەیارەکان، وریا بن سۆز و عاطفەی خۆتان پێش عەقل مەخەن و لە وتەی زانای گەورە دەرمەچن.
٦- موسڵمان دەبێت هەست بە خیانەت و ناپاکی شیعە بکات، کە ئەوان ئەهلی شەڕن و دۆست و پشتیوانی ئەهلی کوفرن دژی سوننە، بۆیە دەبێت هۆشداری وەربگرن و ئاگادار بن کە شیعەش وەک جولەکە ئەهلی خیانەت و غەدرن.
٧- موسڵمان دەبێت پەلە نەکات و گوێڕایەڵی زانای گەورە بکات، دۆخەکە ئالۆزە لەوانەیە پیلانی گەورەی داڕێژراوی بۆ کرابێت دژی سوننە و ولاتانی سوننە.
٨- لێکدانەوەی جەنگی فەلەستین و ئیسرائیل بە جەنگی قەومی یان جەنگی عەرەب و جولەکە نەک ئایینی شتێکی هەڵەیە، لەبەر ئەوەی لە هەموو لایەک دژایەتی سوننە دەکرێت و جەنگەکە جەنگی ئایینە نەک قەومی، هەموو هەوڵی خۆیان خستۆتەگەڕ بۆ تێکدانی بیروباوەڕ و ڕەوشتی موسڵمانان و لەناوبردنیان، هەر جارێک سیناریۆیەک دروست دەکرێت بۆ لەناوبردنی سوننە.