پرسیار: حوکمی ئەنجام دانی نوێژ کە چەند دەقیقەیەک مابێ بۆ بانگ؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە نوێژ کردن پێش کات دەڵێن:
ـ هەموو زانایان یەک دەنگن کات مەرجە بۆ نوێژ، نوێژ ئەنجام دان پێش دروست نییە دەبێت دووبارە بکرێتەوە. (الاستذكار) (١/٢٣)، (التمهيد) لابن عبدالبر ٚ(٨/ ٦٩ـ٧٠).
ـ جیاوازی نییە لە نوێژ ئەنجام دان پێش کات جا کاتەکەی زۆر بێ یان کەم بێ، ئەگەر پێنج دەقەش بێ یان یەک دەقەش بێ نوێژی دروست نییە.