پرسیار: ئەگەر ئیمام لە ناو نوێژ سەهویەکی تایبەت بە خۆی کرد، نموونە: نەخوێندنی سورەتی دوای فاتحە لە رکعاتی یەکەم و دووەم، پێویست بە سوجدەی سەهو دەکات؟ گەر پێویست بکات بە تەنیا سوجدەکە دەبات یان مئمومەکانیش لەگەڵی دەبەن؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ ئیمام ئەگەر سەهوی کرد ئەگەر سوجدەی برد واجبە نوێژ خوێنان شوێنی بکەون و سوجدەی سەهو ببەن، چونکە سەهوی ئیمام بۆ نوێژ خوێنەکانیشە.
٢ـ خوێندنەوەی سورەتی دوای فاتیحە لە ڕەکاعەتی یەکەم و دووەم سوننەتە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، هەروەها زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون نوێژ بەتاڵ نابێتەوە بە تەرک کردنی سورەتی دوای فاتیحە جا بە لەبیرکردن بێت یان بە ئەنقەست بێت.