سەردێری پرسیار:ئایا دوعای مناڵ قبوله؟ حوکمی داواکردنی دوعا لە مناڵ و وتنی (امین) بەدوایەوە؟

بەرواری دانان :2023-10-24 کۆدی پرسیار:3146

پرسیار:

پرسیار: ئایا دوعای مناڵ قبوله؟ حوکمی داواکردنی دوعا لە مناڵ و وتنی (امین) بەدوایەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: سەبارەت بە دوعای مناڵی بالغ نەبوو زانایان دەڵێن:

١ـ هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دوعای مناڵ نزیکترە بۆ قبول بوون، لەبەر ئەوەی هیچ تاوانی نییە، مناڵ و کەسی تری بالغ بوو جگە لە مناڵ دەکرێت دوعای قبول بێت و دەکرێت دوعای قبول نەبێت.

٢ـ دوعای موسڵمان سێ حاڵەتە: یان یەکسەر قبوڵ دەبێ بۆ دونیا، یان بەر بەلایەک دەکەوێت، یان لە قیامەت سوودی لێ دەبینێت، یەکسەر قبول نەبوون بۆ دونیا مانای ئەوە نییە دوعای قبول نەبووە.

٣ـ نابێت مناڵ زۆر گەورە بکرێت و پیاوچاک بەکەم دابنرێت، چونکە نوری ناو ئیسلام پلە و پلەیەکی تایبەتی هەیە بەسەر نوری فیترەتەوە، ئەگەر چی مناڵ لەسەر فیترەتە بەڵام مانای ئەوە نییە لە پیاوچاک بەرزترە و باشترە، بۆیە خوای گەورە دەفەرمووێت: (اللَّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آمَنُوا يُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَوْلِيَاؤُهُمُ الطَّاغُوتُ يُخْرِجُونَهُمْ مِنَ النُّورِ إِلَى الظُّلُمَاتِ أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُون)، لەسەر یەکێک لە وتەی زانایان باسی ئەو ئیماندارەیە کە لە مناڵییەوە موسڵمان بووە و لەسەر ئیسلام لە دایک بووە، لەبەر ئەوە وەسفی ڕووناکی فیترەتی کردووە بە تاریکایی لەبەر گەورەی ڕووناکی ئیسلام بەرامبەر بە ڕووناکی فیترەت، سەبارەت بە کافر لەدایک بووە لەسەر فیترەت دوای کوفری کردووە، ئەمەیان لە ڕووناکی فیترەت دەرچوو بۆ تاریکی کوفر.

٤ـ ئەسڵ وایە موسڵمان خۆی داوا لەخوای گەورە بکات و داوا لە کەس نەکات، سەبارەت بە داواکردن لە مناڵ و (امین) بەدوایەوە وتن سوننەت نەهاتووە لەسەری و کردەوەی پێشینەکان نەبووە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام