پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەو مامۆستا بەڕێزانەی وەلامی یەکتر دەدەنەوە لەسەر بابەتی فەلەستین؟
وەڵام: سەبارەت بەمە دەڵێین:
١- لە شتە سەرەکی یەکان هەموو مامۆستایان یەک دەنگن لەسەر بابەتەکە، جیاوازی تەنها لە هەندێک شتی لاوەکی یە کە ئەگەر هەش بیت سوود و زیانی نییە.
٢- هیچ مامۆستایەک پشتیوانی جولەکەی نەکردووە، بۆیە دەبێت مامۆستاکان ئاگاداری نییەتی خۆیان بن و مزایەدە بەسەر یەکترەوە نەکەن بە وەڵام دانەوەی یەکتری.
٣- ئێمە لە ناخۆشترین مەوقف داین زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستیمان بە یەک بوون و برایەتی هەیە دژی کوفر، ئێمە لاوازین ئەگەر ئەم تەفرەقەیە بەردەوام بێت یان زیاتر بێت لاوازتر دەبین.
٤- نابێ مامۆستا بەڕێزەکان پێش زانایان بکەون و دەبێت قەدری خۆیان بزانن و قسە لەسەر چی دەکەن.
٥- قسەکردن لەسەر سیاسەت و لێکدانەوە بۆ کردن سوودی نییە، بە کردەوە دوعای خێر بۆ موسڵمانان بکەن ئەمە باشترین چەکە.
٦- ئەم بابەتە بابەتی خوێن ڕێشتنە، بۆیە خەڵک هاندان بۆ چوون بۆ جیهاد خوێن ڕشتن زیاد دەبێت و مەفسەدەتی زیاترە، بۆیە وریا بن شوێن زانایان بکەون، چونکە ئەوان پێشەوانی ئوممەتن، ئەوانەی لە فەلەستین جیهاد دەکەن و بەرگری لەخۆیان دەکەن هەموو زانایان یەک دەنگن جیهادە.
٧- موسڵمان دەبێ وریا بێت و ژیر و عاقل و دوور بین بێت، پەلە نەکات و سۆز و عاطفەی خۆی بەسەر عەقل نەخات و باسی شتێک نەکات کە ئیشی ئەو نییە و قسەکردن لەسەر ئەو شتەش سوودی نییە.
٨- مامۆستا ئایینی پێشەوای خەڵکە دەبێت لە لوتکە بێت لە ڕەوشتدا، مامۆستایەک هەڵەی کرد لێی ڕاست نەبێتەوە و ئابڕۆی ببات، دەبێت خۆی پەیوەندی پێیەوە بکات و قسەی لەگەڵ بکات زیاتر لە یەکتر تێدەگەن، ئامۆژگاری ئەوەیە بە تەنیا پێی بلێی نەک لەناو خەڵک یان بە ڤیدیۆ لەسەری دابەزی و قسەی پێ بڵێیت.